دواى دەركردنى، دوێنێ چوارشەممە ٣/١١/٢٠٢١ ، فەرمانه زانكويیەكان به پێكهێنانى لێژنه په يوەنديدارەكان به ئاهەنگى ده رچوونى قوتابيان / خوێندكارانی بەشە ئەکادیمیەکانی زانکۆمان بو خولی سێیەم (ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ ) و خولی چوارەم (ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١)، وبه مه به ستى ئه نجامدانى ئاماده كارييه كان بو ئه و ئاهەنگه ، ئه مڕۆ پێنج شەممه ٤/١١/٢٠٢١ به رێز سه روكى زانكۆمان پروفيسور دكتور احمد انور دزەيى كوبووەوە له گه ل به رێز سه روكى ليژنه ى باڵای ئاهه نگى ده رچوونى قوتابيان/ خوێندكاران بو ساڵى خوێندنى( ٢٠١٩-٢٠٢٠ و ٢٠٢٠-٢٠٢١) وسه روكى لێژنەى ئاماده كردنى ڕێبه رى ده رچوون وبه رێزان هەندێك له ئه ندامانى هه ردوو لێژنه.
وله م كوبوونه وه دا به رێز سه روكى زانكۆ ئاماژەی دا كه به رێزى ده ستیپێكردووه به ئاراسته كردنى ڕێنماييه كان بو لايەنه پەيوه نديداره كان به ئاهه نگى ده رچوون له ناو زانكۆ وبه ئه نجامدانى په يوەنديەكانى پێويست له گه ل لايه نەكانى دەرەوەى زانكۆ به مەبه ستى دابينكردنى گشت فاكته ره كانى سه ركه وتنى ئه م رووداوه گرنگه. دواتر باسى سه رجه م بابه ته كانى لوجيستى وته كنيكى وپروتوكولى وراگه ياندنى په يوەنديدار به ئاهه نگى ده رچوونى قوتابيان/ خوێندكاران كرا وه كو؛ شوێن وكاتى ئاهه نگه كه، بانگهێشتنامه، رێبه رى ده رچوون( كوكردنى داتاكان، ديزاين، چاپكردن،دابه شكردن)، مێوانه كان وشوێنى دانشتنيان، پلانى هاتنى ماموستا وقوتابيان/ خوێندكاران بو ناوەوه ى شوێنى ئاهه نگه كه وشوێن وشێوازى دانیشتنيان وشێوازى چوونيان بو ده ره وه دواى ته واوبوونى ئاهه نگه كه، ووتارەكان، ئاڵاكان، روبەكان، بێژەره كان،كورسيەكان، راگه ياندن وبابه تەكانى تر، وبەرێز سه روكى زانكۆ ڕێنمايى پێويستی داوه سه باره ت به م بابه تانه.
وبو زانين ولەبه ر بڵاوبوونه وەى په تايى كورونا ئه مه دووساله ئاهه نگى ده رچوونى قوتابيان/ خوێندكاران ئه نجام نەدراوە ، وله م ئاهه نگه ئاهه نگى دەرچوون بو قوتابيان/ خوێندكارانى ده رچووی ساڵی خوێندنى ٢٠١٩/٢٠٢٠( خولى سێيەم) وده رچووانى ساڵى خوێندنى ٢٠٢٠/٢٠٢١ ( خولى چوارەم) پێكەوه ئه نجام دەدرێت.