به‌شی ژمیریاری له زانكۆكه‌مان هه‌لسان به ریكخستنی گه‌شتیكی زانستی بۆ قوتابیان / خویندكاران ی قۆناغی چواره‌م له به‌رواری 6/11/2021 بۆ كارگه‌ی ئالیین به سه‌رپه‌رشتی ( د. فائق مال الله ) سه‌رۆكی به‌ش مه‌به‌ستی گه‌شته‌كه بۆ نیشاندانی لایه‌نی پراكتیكی بوو ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بابه‌تی ( محاسبه التكالیف ) هه‌بوو وه نیشاندانی چۆنیه‌تی حساب كردنی تیچووی به‌رهه‌مهینان وه ئه‌و بریارانه‌ی كه‌وا پشتدهبهستیت به داتاكانی تیچوو ، وه هه‌ر له‌گه‌شته‌كه‌دا قوتابیان ئاشنای چۆنیه‌تی كاركردنی به‌شه‌كان بوون وه‌كو به‌شی به‌رهه‌مهینانی ته‌واو و به‌شی فرۆشتن وه به‌شی دارایی ، هه‌روه‌ها به‌ریوه‌به‌ری ته‌نفیزی كارگه به‌خیرهاتنی كردن و ووته‌یه‌كی پیشكه‌شكردن له سه‌ر هه‌یكه‌لی ریكخستنی كارگه‌كه و جۆره‌كانی كه‌رسته‌ی خاو‌و و سیسته‌می به‌رهه‌مهینان وه چونیه‌تی ده‌ستنیشانكردنی نرخه‌كان و ریگاكانی فرۆشتن ، وه قوتابیان / خویندكاران ی ئاماده‌بوو له گه‌شته‌كه به‌شداریان كرد به چه‌ند پرسیاریك وه به‌ریز به‌ریوه‌به‌ری ته‌نفیزی ولامی دانه‌وه وه بهلینشی پیدان به هاوكاری كردنیان له بواره‌كانی تویژینه‌وه‌ی زانستی . شایه‌نی باسه كه‌وا زانكۆكه‌مان سالانه ههلدهسیت به ئه‌نجامدانی چه‌ندها گه‌شتی زانستی بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی بۆ ئاماده‌كردنی قوتابیان / خویندكاران بۆ كاری مه‌یدانی له دوای ته‌واوكردنی زانكۆ.