رۆژى پێنجشەممە رێکەوتى 31/3/2022 بەرێز (پ.د. أحمد أنور دزەیى) سەرۆکى زانکۆى بەیان سەرۆکایەتى لێژنەى تاوتوێ ى نامەى دکتۆراى قوتابى (پێشەوا شفیق وسو) لە کۆلێژى زانست لە بەشى کیمیا لە پسپۆرى کیمیاى ئەندامى لە ژێر ناونیشانى (Design, Synthesis and characterization of Novel T- Extended conjugated Molecules for Organic Solar Cells ) ، تاوتوێ کردنى توێژینەوەکە و نامەى دکتۆراکە نزیکەى پێنج سەعاتى خایاند کە لە کۆتاییدا قوتابى بە پلەى نایاب دکتۆراى لە بوارى کیمیاى ئەندامى پێ بەخشرا.
ئەو پرۆژەیە یەکێکە لە پرۆژەکانى کە بەرێز (پ.د. أحمد أنور دزەیى) کە سەرۆکایەتى زانکۆى سەلاحەدینى دەکرد لەو رێکەوتنامەیە بوو لەگەڵ زانکۆى پاڤیاى ئیتاڵى کە زیاتر لە (10) قوتابى سوودمەندبوون بۆ تەواو کردنى هەردوو خوێندنى ماستەرو دکتۆرا.