جێگرى سەرۆکی دەستەی ئەمینداران سەروكايه تى کۆبونەوەیەکی کرد دەربارەی دڵنيايى جورى و سیستەمی ئەلیکترۆنی و سايتى ئەلیکترۆنی زانکۆ

به رێز دکتۆر حسام الدین محمد سعید الحيالي جێگرى سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆمان لە نووسینگەی دەستەی ئەمینداران سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی کرد ، له روژى يه ك شه ممه ١١/٩/٢٠٢٢دەربارەی دڵنيايى جورى و سیستەمی ئەلکترۆنی و سايتى ئەلکترۆنی زانکۆمان بە ئامادەبوونی بەڕێزان پروفيسور دكتور احمد انور دزەیی سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز دکتۆر محمد احمد رمضان ياريده ده رى سەرۆکی زانکۆ بۆ کارگێڕی و كاروبارى قوتابیان وە د. عبدالقادر اسماعیل عبدالله ياريده ده رى سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی وە بەڕێز قتیبة طارق محمد سعید الحيالي نوێنەری دەستەی ئەمینداران وە بەڕێز ئاسۆ کوردۆ ئەندامی لێژنه ى دڵنيايى جورى زانکۆ وە بەرێز علی فائق محمد سعید الحيالي سەرپەرشتیاری سايتى ئەلیکتڕۆنی زانکۆ وە بەڕێز متين ناصر رضا ئەندامی لیژنەی بەدوا داچوونەوەی سیستەمی ئەلکترۆنی زانکۆ. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، بەڕێزیان بەخێرهاتنی ئامادەبووانیان کرد و سوپاسی بەڕێز بروفيسور دکتۆر دزەیی سەرۆکی زانکۆ و دکتۆر محمد أحمد رمضان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کارگێڕی و كاروبارى قوتابیانی کرد بۆ بەڕێوەبردنیان زانکۆ وليژنه ى تاقيكردنه وه كان زۆر به رێك وپێکى وبه و ئاسته ى پێويست. سەبارەت بە دڵنیایی جۆری، بەڕێز دکتۆر حسام الدین محمد سعيد الحيالي ، جێگری سەرۆکی ده سته ى ئەمینداران، جەختی لەسەر ئەو پەڕی گرنگی کرد کە لەم بابەتە گرنگی لێوەردەگیرێ و پێویستیی بەردەوامبوونە لەجێبەجێکردنی تەواوی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان پەیوەست بە دڵنیایی جۆری لە هەموو تەوەر و لقەکانی و گرنگی دەستەبەرکردنی هەموو پێداویستی و مەرجەکانی لە پێناو بەدەستهێنانی پلە باڵاکان بۆ زانکۆکەمان لە بواری پۆلێنکردنی زانکۆ لە هەرێم و عێراق و هەروەها بۆ زانکۆکەمان لە سازدانی کۆنفرانس و وۆرکشۆپ و سیمیناری زانستی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی و هەروەها سازکردنی سیمینارێکی گشتگیر بۆ روونكردنه وه ى ورد سیستەمی خوێندنی پۆلۆنا بو ماموستايانى زانكۆمان. سەبارەت بەسیستمی ئەلکترۆنیش کەزانکۆکەمان له زانكۆ يه كه مه كان بوو له هه رێم کەسیستمی ئەلکترۆنی لەکارەکانی زانکۆدا هەڵبگرێت و بناسێنێت چ لەڕووی ئیداری و چ لەڕووی ئەکادیمییەوە، بەڕێزیان جەختیان لەسەر زیندوویی بەردەوامبوون لەگەشەپێدانی ئەم سیستمە کرد. وهەر لەسایتی زانکۆشدا بەڕێز جێگری سەرۆکی ده سته ى ئەمینداران تەئکیدی لەسەر گرنگی ئەم سایتە کردەوە وەک ڕووکاری ئەلکترۆنی زانکۆکە و ئاماژەی بەپێویستی چۆنیەتیی و بەردەوامی بەڕۆژکردنەوەی سایتەکە کرد بۆ بەردەوامبوون لەگەڵ پێشکەوتنە تەکنیکییەکان و به شێوه يه ك كه هاوشێوه ى به رزترين زانكوكان بێت. ئامادەبووان بە شێوەیەکی بابەتیانە و پرۆفیشناڵانە بیروڕاو پێشنیارەکانیان دەربڕی سه باره ت به بابه ته كانى كوبوونه وه كه. لەکۆتایی دیدارەکەشدا جێگری سەرۆکی ده سته ى ئەمینداران سوپاسی ئەو بەڕێزانەی کرد بۆ ماندوبوونیان و بیرۆکە بنیاتنەرەکانیان لەهەوڵی بەردەوامبوون لەتەواوبوونی پێشکەوتنی زانکۆ ئامادەبوون و ئاماژەی بەوەشکرد کەکۆبوونەوەی داهاتوو بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامەکانی ئەو کۆبوونەوەی ئێستا تەرخان دەکرێ.