ئەنجومەنی زانكۆمان كۆبوونەوەى ئاسايى خۆى ژمارە ٣ لو سالى خۆيندنى ٢٠٢٢-٢٠٢٣ له روژى شەممە٢٩/١٠/٢٠٢٢ ئەنجامداوە بەسەرۆكايەتى بەڕێز سەرۆكى ئەنجوومەن سەرۆكى زانكۆ پروفيسور دكتور أحمد أنور دزەيى بە ئامادەبوونى بەڕێزان ئەندامانى ئەنجومەنی زانكو: ياريدەدرانى سەرۆكى زانكۆ و ڕاگرى كۆلێژەكان وسەرۆكى بەشەئەكاديمييەكان لەنوسينگەى بەڕێز سەرۆكى زانكو.
لەسەرەتاى كۆبوونەوەدا بەڕێز سەرۆكى زانكۆ بەخيرهاتنى ئامادەبوەبەڕێزانى كرد.
سەبارەت بەسيستەمى خويندنى پۆلۆنا بەڕێز سەرۆكى زانكۆ ئاماژەیدا بە كە بەڕێزى لەپەيوەنديدايە لەگەل لايەنى پەيونديدار لەوەزارەتى خوێندنى باڵا وتويژينەوەى زانستى لەهەرێمى كوردستان وچاوەرێى رينماييە نوييەكانى وەزارەت سەبارەت بەم بابەتە دەكەين بەم زوانه.
وە دەربارەى ئەنجامدانى تاقيكردنەوەكانى كويزاتى روژانە بەڕێزى جەختى كردەوەكە ئەمە لەدەسەلاتى ماموستای بابەتەكەيە بەبێ ڕاگەياندنى وادەكەى بۆ قوتابيان.
هەروەها بەڕێزى چەختيكردوە لەسەر بەكارهێنانى سجلى ئامادەبوان( سجلى شين) بۆ توماركردنى ئامادەنەبوون وچالاكييەكان و نمرەى كويزاتى قوتابيان.
بەڕێز سەرۆكى زانكۆ ئاماژەی دا بە گرنگى بەردەوامبوونى مامۆستايان لەسەر ئەنجامدانى تويژينەوە زانستييەكان وۆركشۆپ وسيميناره كان وە داوای لە ليژنەى دڵنيايى جۆرى زانكۆ كرد ڕێکخستنی خشتەى ساڵانە بەم وۆركشۆپ وسيمينارانه.
لە لايەكى ديكەوە ئەنجومەنی زانكۆ برياردا بەئەنجامدانى ئاهەنگى دەرچووانى ساڵى خويندنى ٢٠٢١-٢٠٢٢ لە ٢٣\١١\٢٠٢٢ وبەدەستپيكردنى تاقيكردنەوەكانى ميدتێرمى وه رزى يەكەمى سالى خويندنى ٢٠٢٢-٢٠٢٣ لە ١٩\١١\٢٠٢٢ لە سەرجەم بەشە ئەكاديمييەكانى زانكۆ بيجگە لەبەشى ياسا وە بە هەماهەنگى لەنێوان ئەو بەشانه.
وسەبارەت بە كۆنفڕانسى ٧\١٢\٢٠٢٢ ئەنجومەنی زانكۆ چەختيكردەوە لەسەر بەردەوامبوونى ئامادەكاریەكانى ئەم كونفڕانسە زانستيە كە بريارە لە زانكۆمان ئەنجام بدريت بەهاوكارى ژمارەيەك لەزانكۆ ودەزگا ئەكاديمييەكان ، بەلام زانكۆمان هەڵدەستێت بەڕۆلى سەرەكى لەم كۆنفڕانسه.