له رۆژى يه ك شەممه ٢٧/١١/٢٠٢٢ بەرێز سەرۆكى زانكۆى بەيان پ.د.أحمد أنور دزه يى پێشوازى له خاتوو پ.ى.د.سهامة محمود القيسي بەرێوەبەرى راپەراندنى رێكخراوى بەيەكەوه بۆ ژيانێكى باشتر بۆ گەشەپێدانى مرويى و كومەلگايى بەرپرسى ئه كاديمياى نيودە وله تى بۆ بۆنياتنانى تواناكان/ نوسينگەى عێراق كرد
لەم كوبوونەوەیەدا كە بەرێز د.محمد أحمد رمضان ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بوو کاروباری كارگێرى و قوتابيان ئاماده بوو ، به رێز سەرۆكى زانكۆ باسى لە ئامادەكاريه جێبەجێکراوەكانى زانكۆکەمانی كرد سەبارەت به كونفرانسى زانستى هاوبەش له نێوان زانكۆکەمان و ئەكاديمياى نێودەولەتى بو بونياتنانى تواناكان و زانكۆى سه لاحه دين/ هه ولير و زانكۆى سلێماني و زانكۆى تكريت و زانكۆى بابل و زانكۆى القاسم الخضراء كه بريارە له هۆلى ئوتێلى شيراتون له هەولێر دەستپێبكات و دواتر تاوتوێى كردنى تويژينەوەكان له هۆلەكانى زانكۆى بەيان ئەنجام بدرێت له رۆژى چوارشەممه ٧/١٢/٢٠٢٢
وه هەروەها لەم كوبوونەوەیەدا باسى تويژينەوەكانى كونفرانسەكه و بابەتەكانى لوجيستی كرا.
و به رێز سەرۆكى زانكۆ درعى زانكوکەمانی پێشكەشی خاتوونی پ.ى.د.سهامة محمود القيسي کرد