(شاندێکی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی سەردانی زانکۆی بەیان دەکات)

1

 

رۆژی دووشەمە رێکەوتی ١٢/١٢/٢٠٢٢ بەرێز سەرۆکی زانکۆ پ.د.احمد انور دزەیی پێشوازی کرد لە شاندێکی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی کە پێکهاتبوون لە بەرێزان سەرۆکی زانکۆ پرۆفیسوری یاریدەدەر دکتور ئەمین صالح و پرۆفیسوری یاریدەدەر دکتور عمر نورەدینی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بوو کارۆباری كارگيرى و قوتابیان و دکتۆرە بنار فەرید ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆكاروبارى زانستى بەوەكالەت و بەرێزان ئه ندامانى ئه نجومه نى زانكوى لوبنانى فه ره نسى : دکتۆرە رۆژان دزەیی راگرى كولێژى ياسا وپەيوەندييه نێودەوڵەتييەكان و دکتۆر نەبەز عبداللە ڕاگرى كولێژى كارگێرى و ئابوورى و دکتۆر جواد هه ركى ڕاگرى كولێژى په روه رده و زمان به وەكالەت .

رێز سەرۆکی زانکۆ بە یاوەری بەرێز د.محمد احمد رمضان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی بەیان بوو کارۆباری کارگێری و قوتابیان باسێکی لەسەر زانکۆی بەیان وپلانى نوێی زانكۆ پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و پلانی نوێی زانکۆی.

لەلای خویانەوە شاندی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی خۆشحالی خۆیان دەربری بەرامبەر ئەو پێشکەوتنانەی کە زانکۆی بەیان بەخۆیەوە بینیوە لە داهاتوویەکی نزیک دەبێتە خاوەن کەمپێکی شایستە  هەماهەنگی هەردوو لا لایەنێکی تری سەردانەکە بوو

 

23

 

456