ئه مڕۆ شەممه ١٧/١٢/٢٠٢٢ بەبوونەى رۆژى ئاڵاى پيرۆزى كوردستان ڕێورەسمى بەرز ڕاگرتنى ئاڵاى پيرۆزى كوردستان له زانكۆکەمان به رێوەچوو.
له سه رەتايى ڕێورەسمەكه و به ئاماده بوونى بەرێزان سەرۆك و جێگرى سەرۆك و ئەندامانى دەستەى ئەمينداران و ئەنجومەنى كارگێڕى و سەرۆكى زانكۆ و ياريدەدەرى سه رۆكى زانكۆ و ڕاگرى كولێژەكان و سەرۆكى بەشه ئەكاديمييەكان و ماموستایان و فه رمانبەران و قوتابيان له دەروازەى سەرەكى زانكۆ ئاڵاى پيرۆزى كوردستان بەرز کرایەوە لەگەل سروودى ( ئەى رەقيب).
دواتر له هوڵى ئاهەنگەكانی زانكۆ بەڕێز سەرۆكى زانكۆ پ.د.أحمد أنور دزه يى سەرۆكى زانكۆ ووتارێكی پيشکێش كرد بەم بوونه پيرۆزە، و هەر وەها قوتابى هەلوێست گەردى بەرپرسى ليژنەى نوێنەرانى يەكێتى قوتابيانى كوردستان له زانكۆکەمان وتارێكی پێشكەشکرد.
ماموستا و قوتابيانى زانكۆکەمان بەشداربوون له هه ڵپەڕکێی فولكلورى كوردى بەم بوونه پيرۆزه.
هه ر به رز و شەکاوە بێ ئاڵاى پيرۆزى كوردستان