زانكۆى بەيان له هەولێر ڕادەگەيێنێت كه پێويستى بە دامەزراندنى ماموستایەک هەيه کە هەڵگرى بڕوانامەى دكتوڕا يان ماستەر بێت له بوارى كارگێرى كار،
دامه زراندن به پێى مەرجەكانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى له هەرێمى كوردستان دەبێت.
بەرایی ( ئەولەوييەت ) له دامەزراندن بۆ خەڵكى هەرێمى كوردستانه.
ئەوەى ویستی هەيه پێويسته سه ردانى بەرێوەبەرايەتى کارگێری لە زانكۆ بکات بۆ پڕكردنەوەى فۆرمى دامەزراندن و هاوپێچكردنى CV و بڕوانامه زانستييەكان و پشتگيرييەكانى شارەزايى و بەشداربوونی لە خۆلەكانی لەگەڵ دا.
دوا واده بۆ پێشكێشكردنی فۆرمى دامەزراندن و هاوپێچەكانى كۆتايى دەوامى رۆژى سێشەممه يه رێکەوتی ١٧/١/٢٠٢٣.
لیژنەی دامەزراندن