(سه‌رۆک بارزانی پێشوازی له‌ شاندی ئه‌نجومه‌نی زانكۆكانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات)

١

ئه‌مرۆ به‌یانی رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ١٩/١/٢٠٢٣ لە بارەگای بارزانی سه‌رۆك مەسعود بارزانی پێشوازی كرد له شاندێکی ئەنجومەنی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان بەسەرۆکایەتی‌ به‌ڕێز ئۆرهان حكمه‌ت عەزیز ئۆغلۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ نێوده‌وڵه‌تییەکان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌ سه‌رۆك زانكۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، هاوشانی ئەو شاندە پرۆفسیۆر دكتۆر احمد دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان ئاماده‌ بوو

سه‌ره‌تا جه‌نابی سه‌رۆك مەسعود بارزانی پێشوازیه‌كی گه‌رمی له‌ میوانه‌كان كردو هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له‌ شانده‌كه‌ كرد كه‌وا له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئێستا باسی بابه‌تی گرنگیان كردووە، ‌ ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانه‌ و په‌نا هه‌نده‌كانه‌ كه‌ زانكۆكان رۆڵیان هه‌بێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی هه‌یه‌

دوا به‌دوای به‌خێرهاتنه‌كه‌ جه‌نابی سه‌رۆك مەسعود بارزانی باسی له‌وه‌ كرد كه‌وا گوێ بیستی ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هەولێر له‌سه‌ر ئاستی عێراق پله‌ی یه‌كی به‌ده‌ستهێناوه، لە کاتی ئەو قسانەدا‌ لێره‌وه‌ پرۆفسیۆر دكتۆر احمد دزه‌یی روونکردنەوەی زیاتر لەسەر یەکەبوونی زانکۆی سەلاحەدین لەسەر ئاستی عێراقدا باسی له‌وه‌ كرد كه‌وا ئه‌وه‌ پێشبڕكێیه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهانه‌ وه‌ لایه‌نێكی متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌یكات، بۆیه‌ له‌و پێنج ساڵی ڕابردوو به‌ڕاستی ئه‌نجامێكی زۆر باشه‌ كه‌وا زانكۆی سه‌لاحه‌دین بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌وه‌ له‌ هه‌مان كاتیش ئاماژەی به‌وه‌ دا كه‌وا زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌بێ كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی توانیتی ئه‌م پله‌یه‌ به‌ده‌ست بێنێت ئه‌گه‌ر بێتو كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكیشی له‌گه‌ڵ بایه‌ كه‌وا ئه‌وانیش ئاستێكی به‌رزیان هه‌یه‌ ده‌كرا پێشبڕكێ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بكات

دواتر سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌وا ئه‌وانیش زانكۆیه‌كی پێشكه‌وتوونه‌ و هیوای خواست كه‌وا ئه‌گه‌ر كه‌مپی زانكۆ بكرێت و زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی و زانكۆی سه‌لاحه‌دین كه‌ تاوه‌كو ئێستا كه‌مپیان بۆ نه‌كراوه‌، بەڵام دواتر سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئاماژەی به‌وه‌دا حكومه‌ت كار ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌مپی زانكۆش دروست بكرێت

دواتر جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی پرسیاری ژماره‌ی زانكۆ تایبه‌ته‌كانی لە هەرێمی کوردستان کرد کە چه‌نده‌ وه‌ رۆڵیان چیه‌؟ لە وەڵامدا دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی به‌ تێرو ته‌سه‌ل باسی لە ژمارەو‌ رۆڵی زانكۆو پەیمانگا تایبه‌ته‌كان كرد، کە چ رۆڵێكیان هه‌یه‌ بۆ كۆمه‌ڵگا كه‌وا ده‌توانن ئاستی ئه‌و قوتابیانه‌ له‌و زانكۆیانه‌ش كه‌متر نه‌بێت له‌ زانكۆ حكومیه‌كانه‌و ئاستیان به‌رز بكرێته‌وه‌

هەروەها لە درێژەی دیدارەکەدا جه‌نابی سه‌رۆك مەسعود بارزانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی داوا كرد له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی كه‌ كراوه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانكۆ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌ویش به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌وا سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان دكتۆر احمد دزه‌یی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ سه‌رۆكی ئه‌و لێژنه‌یه‌ بووه‌ كورته‌یه‌كی دا جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی كه‌وا له‌وێیه‌وه‌ بایه‌خێك به‌ رۆڵی هه‌رێمی كوردستان درا كه‌وا ئێمه‌ش نزیكه‌ی دوو ملیون په‌نابه‌رو و كۆچبه‌رمان هه‌بووه‌ وه‌ كێشه‌یه‌كی زۆر هه‌بووه‌ كه‌وا له‌ كۆچ و كۆچبه‌ران كێشه‌كانیان چیه‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌وا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ قسه‌یان له‌سه‌ر كرا وابوو كه‌وا بڕیاریان دا له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌و كۆنفرانسه‌ ئه‌نجام بدرێت، ‌ لێره‌وه‌شه‌وه‌ چه‌ندین لێژنه‌ دامه‌زراوه‌ ئه‌و لێژنانه‌ به‌راستی له‌ لایه‌نی یاسایی و ته‌ندروستی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری چاره‌سه‌ر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو له‌ كۆنفراسه‌كانی قوبرس و به‌لجیكا و ئه‌مریكا ڕاپۆرتێك ئاماده‌ بكرێت و بدرێته‌ UN بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد و په‌ناهه‌نده‌كان

له‌ كۆتایشدا به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی سۆران باسی له‌ بابه‌تی رێكخستن و رێکخستنی زانكۆكان كرا كه‌وا جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ئاماژەی بەوە‌دا كه‌ ئه‌وه‌ ئه‌ركی زانكۆكانه‌ و ئه‌ركی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵایه‌ ئه‌م كاره بكات، لێره‌وه‌ سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان دكتۆر احمد دزه‌یی روونكردنه‌وه‌یه‌كی دا كه‌وا لێژنه‌ی دەستەی متمانەپێکردن دانراوه‌ و دەستەی متمانه‌ به‌خشینی پێ ده‌ڵێن كه‌ له‌ ئاینه‌ده‌یه‌كی نزیكدا وه‌زیفه‌ی بۆ كونترۆڵكردنی زانكۆكانه‌ بۆ پێشخستنی زانكۆكان،‌ كه‌وا هه‌وڵ بدرێت زانكۆكان پێشبكه‌ون

٢٢