( وۆڕكشوپێك لە زانکۆکەمان لەسەر سه لامەتى و پڕۆسەی پڕاكتيكی سەبارەت به چوڵكردنى باڵەخانەكان له کاتی بوومەلەرزەکان ئه نجام دەدرێت)

1

لێژنەى تەندروستى و سەلامەتى زانكۆى بەيان به هاوبەشى لەگەل بەرێوەبەرایەتی بەرگرى شارستانى هەولێر، رۆژى يەك شەممه رێکەوتی ١٩/٢/٢٠٢٣ ( كاتژمێر ٩:٣٠ تاکۆ ١١:٠٠ بەيانى) وۆڕكشوپێك ئه نجام ده دات له هوڵی نه ورۆز له زانكۆکەمان بۆ سەلامەتى ماموستایان و فەرمانبەران و قوتابيان بۆ هەموو ئەو كارەساتانەى كه خوا نه خواسته رووبدەن به تايبەتى له کاتی روودانى بوومەلەرزەكان،

ئەم وۆڕكشوپه لە لایەن موقەدەمی پۆلیس بەرێز (کاروان میراودەلی ) ڕاوێژکار و شارەزای دادی و هەلگرى بروانامەى ماستەر لە بۆارى بەرگری شارستانی و بەڕێوەبەری هۆبەی مەشق و خولەکان لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر وانەيەك به ناونيشانى ( هونەری هەڵس و کەوتکردن لەگەڵ ڕووداو کارەساتەکاندا) پێشكەشدەكات

دواى وۆڕكشوپەكه تيمى کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی بەرگرى شارستانى هەولێر و قوتابيانى زانكوکەمان پڕۆسەيەكى كردارى سەبارەت به چوڵكردنى ئوفيسی ماموستایان و فەرمانبەران وهوڵی وانەکان له باڵەخانەى زانكۆکەمان لە کاتی بوومەلەرزە ئەنجام دەدرێت.