ئاگاداری

55

زانكۆى بەيان له هەولێر ڕادەگەيێنێت كه پێويستى بە دامەزراندنى ماموستا هەيه بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠٢٣-٢٠٢٤ كه هەڵگری بڕوانامەى دكتوڕا يان ماستەر بێت له يەكێك لەم بوارانە:

-دەرمانسازى

-پزيشكى ددان

-ئه ندازيارى تەلارسازى

-ئه ندازيارى شارستانى

-شيكارى نەخوشييەكان

-مايكروبايۆلۆجى پزيشكى

دامەزراندن به پێى مەرجەكانى وەزارەتى خوێندنى باڵا وتوێژينەوەى زانستى حکومەتی هەرێمى كوردستان دەبێت.

بەرایی ( ئەولەوييەت ) له دامەزراندن بۆ خەڵكى هەرێمى كوردستانه،

ئەوەى ویستی هەيه پێويسته سه ردانى بەرێوەبەرايەتى کارگێری لە زانكۆ کەمان بکات بۆ پڕكردنەوەى فۆرمى دامەزراندن و هاوپێچكردنى CV و بڕوانەمه زانستييەكان ( و بريارى يەكسانكردن ئەگەر بڕوانامە كه له دەرەوەى وڵات بێت) و پشتگيرييەكانى شارەزايى و نازناوى زانستى و بەشداربوون لە خولەكان لەگەڵ دا.

دوا واده بۆ پێشكێشكردنی فورمى دامه زراندن و هاوپێچەكانى كۆتايى دەوامى رۆژى دوو شەممه يه ٢٧/٢/٢٠٢٣.

لیژنەی دامەزراندن

١٨/٢/٢٠٢٣