به پێى ڕێنماييه كانى به رێز دكتور عبدالسلام محمد سعيد الحيالي سه رۆكى ده سته ى ئه ميندارانى زانكۆمان وبه رێز پروفيسۆر دكتۆر أحمد أنور دزه يى سه رۆكى زانكۆ وبه سه پەرشتى به رێز دكتۆر محمد احمد رمضان ياريده ده رى سه رۆكى زانكۆ و سه رۆكى ليژنه ى ته ندروستى وسه لامه تى له زانكۆ لێژنەى تەندروستى و سەلامەتى زانكۆى بەيان به هاوبەشى لەگەل بەرێوەبەرایەتی بەرگرى شارستانى هەولێر، ئه مرۆ يەك شەممه رێکەوتی ١٩/٢/٢٠٢٣وۆڕكشوپێك ئه نجام داوه له هۆڵی نه ورۆز له زانكۆکەمان بۆ سەلامەتى مامۆستاو فەرمانبەر وقوتابيان له كاتى رووداوى بوومەلەرزەكان.
ئەم وۆڕكشوپه لە لایەن موقەدەمی پۆلیس بەرێز (کاروان میراودەلی ) ڕاوێژکار و شارەزای دادی و هەلگرى بروانامەى ماستەر لە بۆارى بەرگری شارستانی و بەڕێوەبەری هۆبەی مەشق و خولەکان لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر وانەيەك به ناونيشانى ( هونەری هەڵس و کەوتکردن لەگەڵ ڕووداو کارەساتەکاندا) پێشكەشكرا سه باره ت به چۆنيه تى هه ڵسوكه وتكردن له حاله تى روودانی بوومه له رزه و شێواز وميكانيزمه كانى چولكردنى باله خانه كان له م حاله ته ، دواتر به رێز وانه بيژ به ووردى وه لامى پرسياره كانى ئاماده بووانی دایەوه.
دواى وۆڕكشوپەكه تيمى کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی بەرگرى شارستانى هەولێر و قوتابيانى زانكوکەمان پڕۆسەيەكى كردارى سەبارەت به چوڵكردنى ئوفيسی باڵەخانەى زانكۆکەمان لە ماموستا وفه رمانبه ر وقوتابيان له کاتی بوومەلەرزە بو شوێنێكى ئارام ( باخچه كانى زانكۆمان) ئەنجامداوه به پێى ڕێنماييه كانى به رگرى شارستانى.
وله م وۆڕکشوپه كه دا پێشنيارى به رێز سه رۆكى ده سته ى ئه مينداران دكتور عبدالسلام محمد سعيد الحيالي به پێکهێنانى تيمى خۆبەخشه كانى زانكۆى به يان بو رووداو وكارەسات په سه ندكرا، ودواتر هەنگاوه كانى جێبه جێكردنى ئه م پێشنياره ديارده كرێت.
راگرى كولێژه كان وسه رۆك به شه ئه كاديمييه كان وماموستايان وبه رێوه به رانى به رێوەبه رايەتيه كان له زانكۆمان وبه رێوه به رانى هوبەكان وئه فسه ران وكارماندانى به رێوه به رايه تى به رگرى شارستانى هه ولێر وهەندێك ميوانه به رێزه كان له وه زاره تى په روه رده و له زانكۆى سه لاحه دين- هەولێر له گه ل ژماره يه كى زور له ماموستا وفه رمانبه ران وقوتابيانى زانكۆمان ئاماده بوون له م وۆڕكشوپه.
وله كوتاييدا به رێز سه رۆكى ده سته ى ئه ميندارانى زانكۆمان درعى زانكۆى به يان پێشكێشی به رێوه به رايه تى به رگرى شارستانى هه ولێر وهه روه ها بروانامه ى رێزلێنان پێشکێشی موقه ده مى پۆليس كاروان ميراوده لى کرد به رێوه به رى هوبەى مه شق وخوله كان له به رێوه به رايه تى به رگرى شارستانى هه ولێر.