( چوار وۆركشۆپ له مانگى شوباتی ٢٠٢٣ له زانكۆمان سه باره ت به کاریگەرییەکانی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو و پێدانی هۆشیاری )

2

بۆ جێبە جێكردنى نوسراوى وه زاره تى خوێندنى باڵا وتوێژيژينه وه ى زانستى ژماره ٢٢١٠ له ٣١/١/٢٠٢٣، بەشی زانستی کۆمپیتەر بە هاوکاری ليژنه ى دڵنیای جۆری زانکۆی بەیان، هەڵسان بە ڕێکخستنی خولێك لەسەر "کاریگەرییەکانی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو و پێدانی هۆشیاری " له مانگى شوباتی٢٠٢٣ خوله كه پێکهاتبوو له چوار وۆركشۆپ کە لەلایەن مامۆستایانی بەشی زانستی کۆمپیتەر خولەکە بەڕێوە چوو بەم ناوونیشانانەی خوارەوە:

١- م.ی. سعدداالدین ڕشید " کاریگەری خراپ بەکارهێنانی مۆبایل و سۆشیاڵ میدیا بۆسەر تەندروستی تاکەکانی کۆمەڵگە"، له ڕۆژى ١٨/٢/٢٠٢٣.

٢-م.ی.سازان کمال سلیمان " سوودو زیانەکانی ئەپڵیکەیشن وچۆنیەتی پاراستنی داتاکانمان"، له ڕۆژى ٢٢/٢/٢٠٢٣.

٣-م.ی.سازان کمال سلیمان " کاریگەری و مەترسی بورجەکانی ئینتەرنێت و نێتۆرک و Wi Fi " ، له روژى ٢٥/٢/٢٠٢٣.

٤- د.ماردین عبداللە انور "کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی ڕۆبۆت و ئامێرە دەستکردە زیرەکەکان لەسەر ژیانی مرۆڤاییەتی" ، له رۆژى ٢٧/٢/٢٠٢٣.

ژماره يه كى زۆر له مامۆستا وفه رمانبه ر وقوتابيان ئاماده بوون له م چوار وۆركشۆپانه.

134599895657