( وۆركشۆپێكى ياسايى و ڕاگەياندن له زانكۆکەمان ئەنجامدرا)

١

ئەمڕۆ چوار شەممه ٣/٥/٢٠٢٣ وۆركشۆپێكى ياسايى و ڕاگەیاندن ئه نجامدرا له زانكۆکەمان سەبارەت به ( ئازاديى ڕا دەربڕين له ياسا و ڕاگەیاندن ) كه پێشکەش کرا له ڕووى ياساييەوه له لايەن بەڕێز د.صداع دحام الدليمي ( پرۆفيسورى ياريدەدەرى ياساى دەستورى له كۆلێژى ياسا و پەيوەنديەنێودەولەتى و دبلۆماسييەكان له زانكۆکەمان ) وە له ڕووى ڕاگەياندنەوه له لايەن بەڕێز هدير نصيف جاسم الربيعي ( له كەنالى ئاسمانى العربية الحدث)

بەڕێز د.صداع دحام الدليمي تيشكی خستە سەر بابەتى وۆركشۆپەكه له ڕووى ياساييەوه و دياريكردووه كه ئازاديى ڕادەربڕين كراوه نيه بەڵكۆ سنورداره به مەرجى سەر پێچينەكردنى ئاسايشى نەتەوەيى و ئارامى گشتى و تەندروستى گشتى و پەيرەوى گشتى و ئاداب.

بەرێز هەدير نصيف جاسم تيشكی خستە سەر بابەتى وۆركشووپەكه له ڕووى ڕاگەياندنەوه دياريكرد كه ئازاديى ڕادەربڕين پێش ٢٠٠٣ زۆر سنوردار بوو بەڵام له دواى ٢٠٠٣ بەیەك جارى كراوه بووە.

بەڕێز پرۆفيسور د.أحمد أنور دزەيى سەرۆكى زانكۆى بەيان و بەڕێز ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆى بەيان بۆ كارگێرى و كاروبارى قوتابيان و ژمارەیەكى زۆر له شارەزایان له بوارەكانى ياسا و ڕاگەياندن و ڕاميارى و شرۆڤەكاران له بوارى ئەمنى له ناوەڕاست و باكۆرى عێراق و مامۆستا و قوتابيانى زانكۆی بەيان ئامادە بوون و بەشداريان كرد له وۆركشۆپەكه.

له كوتاييدا بروانامەى رێزلێنان و درعى زانكوى بەيان پێشكشی وانەبێژان کرا.

٢٣٤٥٥٦٦٧٨٩١١١٢٢٢٣٣٣٣گگبگتسرهگسەر