( کۆبوونەوەیەك ئه نجامدرا به سەرۆکایەتى جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى بەڕێوەبردنى گرۆپى " السعيد")

1

رۆژی پێنج شەممه ١/٦/٢٠٢٠٢٣ کۆبوونەوەیەك ئه نجامدرا له زانكۆکەمان به سەرۆکایەتى بەرێز دكتور أُسامة محمد سعيد الحيالي جێگرى سەرۆكى ئەنجومەنى بەڕێوەبردنى گرۆپى "السعيد" وە به ئامادەبوونى بەڕێز پرۆفيسورى ياريدەدەر دكتۆر عزالدين أحمد برزنجى نوێنەرى گرۆپى " زاگروس" و كۆمپانياى "شەيدا"

بەڕێزان ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كارگێرى وكارۆبارى قۆتابيان و ڕاگرى كۆلێژەكان و سەرۆكى بەشە ئەكاديمييەكان و بەڕێوەبەرانى بەڕێوەبەرايەتيەکانى كارگێرى و تۆمار و ژمێريارى و بەرپرسانى يەكه كارگێرييەكان له زانکۆمان بەشداربوون لەم كۆبوونەوەیەدا.

له سەرەتايى كۆبوونەوەكەدا بەڕێز جێگرى سەرۆكى گرۆپى "السعيد" به خێرهاتنێكى گەرمی بەڕێز نوێنەرى گرۆپى "زاگروس" و كۆمپانياى " شەيدا"ی كرد كه ئەمه جارى يەکەمه بەڕێزیان ئاماده دەبن لەم جۆرە كۆبوونەوانەدا له زانكۆمان وە هەروەها بەڕێز جێگرى سەرۆكى ئەنجومەنى " السعيد" بەخێرهاتنى سەرجەم ئامادەبووانی كرد.

بەشێك لەم كۆبوونەوەیە تەرخانكرابوو بۆ يەكتر ناسين له نێوان بەرێز نوێنەرى گرۆپى "زاگروس" و كۆمپانياى "شەيدا" وە زۆرینەی ئەو بەرێزانەی کە ئامادە بوون،

دواتر بەڕێز نوێنەرى گرۆپى "زاگروس" و كۆمپانياى "شەيدا" و دواى بەخێرهاتن به ئامادەبووان داواى كرد له هەريەك له سەرۆكى بەشە ئاكاديمى و بەشه كارگێريەكان کە ڕاپۆرتێك ئامادە بکەن دەربارەی چۆنيەتى زیاد کردنی پێشكەوتنى زانكۆکەمان له سەرجەم بوارەكان ( وەكو پرۆسەى فێركردن و توێژينەوەكان و چاڵاكيه زانستيەكانى

تر وە كارى كارگێری بۆ ساڵی خوێندنى داهاتوو ٢٠٢٣-٢٠٢٤ ، وە چۆنيەتى زیاد کردنی پێشخستنى سەرجەم كارمەندانى زانكۆ ؛ مامۆستا و فەرمانبەران و قوتابيان بۆ ساڵى خوێندنى داهاتوو.

2345678