حەوتەمین کۆنفرانسی زانستی هاوبەشی زانکۆکەمان و زانکۆی القادسیة و زانکۆی المستقبل و بانکی الطیف الإسلامي دەستیپێکرد

حەوتەمین کۆنفرانسی زانستی هاوبەشی زانکۆکەمان و زانکۆی القادسیة و زانکۆی المستقبل و بانکی الطیف الإسلامي دەستیپێکرد

 

لە ژێرچاودێری جەنابی بەڕێز د.ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان و جەنابی دکتۆر نعیم العبودي وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە عێراق. ڕۆژی سێشەممە بەرواری 5/7/2024، کارەکانی حەوتەمین کۆنفرانسی زانستی زانکۆکەمان (زانکۆی بەیان - هەولێر) و زانکۆی القادسیة و زانکۆی المستقبل و بانکی الطیف الإسلامي دەستیپێکرد،

لەژێر دروشمی (بە لێکۆڵینەوەی زانستی دروست بەشدار دەبین لە گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام) و لەژێر ناونیشانی (سیاسەتی ئابووری و کارگێڕی لە عێراق و ڕۆڵی لە پێشخستنی وەبەرهێنان و گەشەی بەردەوام)

بە ئامادەبوونی بەشێک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کە پەیوەندییان بە بابەتی کۆنفرانسەکەوە هەیە، بەشێک لە سەرۆکی زانکۆ ئەهلیەکانی هەرێم یان نوێنەرەکانیان، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی زانکۆ و پسپۆڕانی بابەتی کۆنفرانسەکە کە لە وەزارەت و بانک و دامەزراوە پەیوەندیدارەکاندا کاردەکەن. سەرەتای کۆنفرانسەکە بە وتاری بەخێرهاتن لە لیژنەی ئامادەکاری دەستیپێکرد، پاشان وتارەکان لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.عزالدین أحمد عزیز سەرۆکی زانکۆی بەیان - هەولێر و وتارەکانی پرۆفیسۆر د.حسین علي ورد ڕاگری کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری لە زانکۆی القادسیة، و پرۆفیسۆر دکتۆر حیدر علي محمد الدلیمي ڕاگری کۆلێژی زانستە کارگێڕییەکان لە زانکۆی المستقبل پێشکەشکرد. هەرەها فیلمی بەلگەنامەیی سەبارەت بە هەر ٣ زانکۆکە کە تێدا گەشەسەندن و پێشکەوتنی بەردەوام لە بوارە جیاوازەکاندا نمایشکرا.

دواتر پرۆفیسۆر د.سمير فخري نعمة بەڕێوەبەری گشتی بەشی ئامار و توێژینەوە لە بانکی ناوەندی عێراق، وتارێکی سەبارەت بە (ڕۆڵی سیاسەتی دراو لە بەدیهێنانی سەقامگیری ئابووری) پێشکەش کرد. دوای کۆتایی هاتنی وتارەکە، گفتوگۆی قووڵ و ورد لە نێوان ئامادەبووان کە تایبەتمەندن لە بوارەکە بەڕێوەچوو، بەشدارییان لە دەوڵەمەندکردنی وتارەکەدا کرد.

لەم کۆنفرانسەدا قەڵغانی سوپاس و پێزانینی زانکۆ لەلایەن جەنابی بەڕێز د.عبدالسلام محمد سعید الحیالي سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی بەیان - هەولێر و جەنابی بەڕێز دکتۆر حسام الدین محمد سعید الحیالي جێگری سەرۆکی دەستەی ئەمیندان و جەنابی بەڕێز دکتۆر اسامة محمد سعيد الحيالي جێگری سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری گروپی السعید و جەنابی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.عزالدین احمد عزیز سەرۆکی زانکۆی بەیان - هەولێر و پرۆفیسۆر دکتۆر حسن علي ورد ڕاگری کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری لە زانکۆی القادسیة و پرۆفیسۆر دکتۆر حیدر علي محمد الدلیمي ڕاگری کۆلێژی زانستە کارگێڕییەکان لە زانکۆی المستقبل پێشکەشکرا سوپاسی بەڕێزان دەکەین کە هەوڵی ناوازەیان دا لە ڕێکخستنو بەڕێوەبردن یان پارەدارکردنی کۆنفرانسەکە، قەڵغانی تایبەتیش لەلایەن ڕێکخەرانی کۆنفرانسەوە بەسەر ئەو کەسایەتییە بەڕێزانەی کە بەشداری کردنەوەی کۆنفڕانسەکە بوون دابەشکرا.

پاشان دانیشتنە زانستییەکانی کۆنفرانسەکە لە هۆڵە تایبەتەکانی بینای زانکۆی بەیان - هەولێر بەڕێوەچوو، دواتر بەسەر چوار تەوەر دابەشکران:

تەوەری یەکەم (تەوەری کارگێڕی): کە تێیدا توێژینەوەی زانستی تۆکمە پێشکەش کرا و لەلایەن مامۆستای پسپۆڕی زانکۆکانی: القادسية ، المستقبل ، زانکۆی التقنية الجنوبية، ديالى، زاخۆ، كەركوك، زانکۆی التقنية الشمالية.

تەوەری دووەم (تەوەری ئابووری): لێکۆڵینەوەی زانستی تۆکمە لەلایەن مامۆستایانی پسپۆڕ لە زانکۆکانی: القادسية ، المستقبل ، كربلاء، واسط ، زانکۆی المستنصرية ، هەروەها لەلایەن پسپۆڕانی پسپۆڕی وەزارەتی پلاندانانی عێراق و لوبنان.

تەوەری سێیەم (تەوەری ژمێریاری): توێژینەوەی تۆکمە لەلایەن مامۆستای پسپۆڕی زانکۆکانی: القادسية ، الكوفة ، بغداد ، زانکۆی التقنية الشمالية، هەروەها لەلایەن پسپۆڕانی پسپۆڕی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە پێشکەشکرا و گفتوگۆی لەسەر کرا.

تەوەری چوارەم (تەوەری زانستە دارایی و بانکییەکان): توێژینەوەی زانستی تۆکمە لەلایەن پرۆفیسۆرە پسپۆڕەکانی زانکۆکانی: القادسية ، ديالى، بابل، هەروەها لەلایەن پسپۆڕانی پسپۆڕی وەزارەتی دارایی عێراقەوە پێشکەش و گفتوگۆی لەسەر کرا.

هەروەها پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.عزالدین أحمد عزیز سەرۆکی زانکۆی بەیان - هەولێر و د.محمد أحمد رمضان جێگری سەرۆکی زانکۆی بەیان بەژداریان لە لایەنەکانی دانیشتنەکانی ئەم چوار تەوەرە کرد.

جێگای سەرنجە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٥/٦/٢٠٢٤ (واتە ڕۆژێک پێش کۆنفرانس) وەفدێک لە زانکۆکانی القادسیة و المستقبل و بانکی الطیف الإسلامي سەردانی زانکۆی بەیانیان کرد بۆ ئەوەی دوایین زانیاریەکان بزانن سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنفرانسەکە شاندی میوان لەلایەن سەرۆکی زانکۆی بەیان - هەولێر و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆوە سەردانی شوێنی کۆنفڕانسەکەیان کرد بۆ ئەوەی لە. نزیکەوە چاودێری ئامادەکارییەکانی کۆتایی بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسەکە بکەن.

بڕیارە دانیشتنە زانستیەکانی کۆنفرانسەکە لە دووەم ڕۆژی (چوارشەممە 5/8/2024) لە بینای زانکۆی بەیان - هەولێر بەردەوام بێت.