ئیمزاکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆکەمان و ٢٥ زانکۆی ئوردنی
لەچوارچێوەی چالاکییەکانی ڕۆژی دووەمی سەنتەری خوێندنی باڵا لە کوردستان و ئوردن کە ڕۆژی دووشەممە ٥/٥/٢٠٢٤ دەستی پێکرد و ماوەی (٤) چوار ڕۆژی خایاند
بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.محمد حسین کەلاری و بەرپرسی دەزگای چاودێری و دڵنیایی جۆری لە وەزارەت و نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە شانشینی هاشمی ئوردن، جەنابی پڕۆفیسۆر د.مأمون محمد الدبعي ئەمینداری گشتی وەزارەت و سەرۆکی شاندی سەردانیکەری ئوردن، ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی (٥/٦/٢٠٢٤)، مەراسیمی ئیمزاکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی تۆکمە لە نێوان زانکۆکەمان و باقی زانکۆ حکومی و ئەهلیەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پارێزگای هەولێر لەلایەک، و (٢٥) زانکۆی ئوردن لە لایەکی ترەوە بەڕێوەچوو.
یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی زانکۆکەمان، لەلایەن جەنابی یاریدەدەری پرۆفیسۆر د.عزالدین احمد عزیز سەرۆکی زانکۆ ئیمزا کرا، زانکۆ حکومی و ئەهلیەکانی دیکەی کوردستانی کە کەوتوونەتە پارێزگای هەولێر، لەلایەن سەرۆکی ئەو زانکۆیانە ئیمزای لەسەر کرا، هەروەها زانکۆکانی ئوردن یاداشتنامەکەیان لە لایەن سەرۆکی زانکۆکانیان ئیمزای لەسەر کرد
هەروەها لە مەراسیمی ئیمزاکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆکەمان، د.محمد احمد رمضان و، و بەشێک لە بەرپرسانی زانکۆ حکومی و ئەهلیەکان کە دەکەوێتە پارێزگای هەولێر ئامادەبوون، لە لایەن زانکۆ ئوردنیەکانیشەوە بەڕێز فؤاد المجالي کونسوڵی گشتی شانشینی هاشمی ئوردن لە هەولێر ئامادەبوو. هەر بەم بۆنەیەوە قەڵغانی ڕێزلێنانی زانکۆکەمان لەلایەن سەرۆکی زانکۆوە پێشکەش بە هەردوو نوێنەری هەردوو وەزارەت کرا، جەنابی بەڕێزیش دیاری قەڵغانەکانی زانکۆی لەگەڵ بەشێک لە سەرۆکەکانی زانکۆ ئوردنیەکان گۆڕیەوە.
ئەو زانکۆ ئوردنیانەی کە یاداشتنامەی ليکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆکانمان ئیمزاکرد
بریتین لە:
١-زانکۆی الأردنية ( حكومی)
٢- زانکۆی آل البيت ( حكومی)
٣-زانکۆی اليرموك ( حكومی)
٤-زانکۆی مؤتة ( حكومی)
٥-زانکۆی الحسين بن طلال ( حكومی)
٦-زانکۆی الألمانية الأردنية ( حكومی)
٧-زانکۆی العلوم والتربية الإسلامية العالمية(WISE)
٨-زانکۆی العلوم والتكنولوجيا الأردنية (حكومی)
٩-زانکۆی الطفيلة التقنية( حكومی)
١٠-زانکۆی الأردنية ( العقبة)( حكومی)
١١-زانکۆی العلوم التطبيقية الخاصة( تایبەت)
١٢-زانکۆی الزيتونة (تایبەت)
١٣-زانکۆی الشرق الأوسط (تایبەت)
١٤-زانکۆی فيلادلفيا (تایبەت)
١٥-زانکۆی عمان العربية (تایبەت)
١٦-زانکۆی البتراء (تایبەت)
١٧-زانکۆی الأردنية للعلوم والتكنولوجيا
١٨-زانکۆی الأميرة سمية التقنية
١٩-زانکۆی عمان الأهلية(تایبەت)
٢٠-زانکۆی الإسراء (تایبەت)
٢١-زانکۆی الزرقاء (تایبەت)
٢٢-زانکۆی جدارا ( تایبەت)
٢٣-زانکۆی العقبة للعلوم الطبية
٢٤-زانکۆی الحسين التقنية
٢٥-زانکۆی إربد الوطنية.