سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ديدارى خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان و ئوردن دەکات، زانکۆکەمانیش بەشداری لە دیدارەدە دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ديدارى خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان و ئوردن دەکات، زانکۆکەمانیش بەشداری لە دیدارەدە دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی (٥/٥/٢٠٢٤) جەنابی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز (مەسرور بارزانی) و جەنابی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان دکتۆر (ئارام محمد قادر) ئامادەبوون لە ديدارى خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان و ئوردن، کە شاندەکانی نزیکەی (55) زانکۆی حکومی و ئەهلی لە هەرێمی کوردستان و زیاتر لە (20) زانکۆی حکومی و ئەهلی لە شانشینی هاشمی ئوردن بەشداربوون، لەم ديداره ده وەفدێکی زانکۆکەمان بە سەرۆکایەتی جەنابی بەڕێز (د.عبدالسلام محمد سعید الحیالي) سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی بەڕێز و جەنابی بەڕێز (د.حسام الدین محمد سعید الحیالي) جێگری سەرۆکی دەستەی ئەمینداران و بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر (د.عز الدین احمد عەزیز) سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز (د.محمد احمد رمضان) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، بەشداریان لەم ديداره ده کرد کە یەکەمين ديداره لە جۆری خۆی لە خاکی هەرێمی کوردستان،

بەڕێز (مەسرور بارزانی)لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە (بەرزکردنەوە و پێشخستنی دامەزراوە پەروەردەیی و ئەکادیمییەکانمان یەکێکە لە گرنگترین ئەولەویەتەکانی کارەکانمان) و کە (ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی هاوکاری زانکۆکەمان دەکەین لەگەڵمان لە دۆزینەوەی چارەسەری داهێنەرانە بۆ کێشە و قەیران و ئاستەنگەکانی بەردەممان) و هیوای دەربڕی کە (ئەم ديداره ئەنجام و ڕاسپاردەی بەرجەستە بەرهەم دەهێنێت کە بەشدارن لە پەرەپێدانی پرۆسەی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان).

لەم ديداره ده جەنابی بەڕێز (د.ئارام محمد قادر) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و هەر لەم ديداره ده لەگەل بەڕێز (د.مأمون الدعبي) ئەمینداری گشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ئوردن ڕێککەوتنێکیان ئیمزاکرد کە ڕێککەوتنەکە بریتی بوو لە پەرەپێدانی لایەنە جیاوازەکانی هاوکاری ئەکادیمی نێوان هەردوو وەزارەت.

لە یەکەم ڕۆژی ئەم ديداره ده کە ماوەی (٤) ڕۆژ دەخایەنێت، سیمینار وپانیلەکان لە لای سەرۆکی زانکۆ و بەرپرسانی ئەکادیمی لە هەرێمی کوردستان و ئوردن پێشکەشکرا، دەربارەی (واقیعی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان) و (واقیعی خوێندنی باڵا لە ئوردن) و (دڵنیایی جۆری لە خوێندنی باڵا) و (ڕەوتە مۆدێرنەکان لە خوێندنی باڵا و پێداویستیەکانی بازاڕی کار).

هەروەها لەم دیدارەدە شاندی زانکۆکەمان لەگەڵ بەشێک لە سەرۆکی زانکۆکانی ئوردن گفتوگۆیان کرد، و بڕیارە ڕۆژی دووشەممە (٦/٥/٢٠٢٤) یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆکەمان و زانکۆکانی ئوردن واژۆ بکرێت.