قوتابیانی بەشی یاسا دادگاییەک بە شێوەی پراکتیکی ئەنجامدەدەن

قوتابیانی بەشی یاسا دادگاییەک بە شێوەی پراکتیکی ئەنجامدەدەن

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەشی یاسا لە زانکۆکەمان بۆ پێکەوەبەستنی خوێندنی تیۆری یاسا بە شێوازی پراکتیکی لەسەر شێوازی دادگاکان، بۆ پێدانی ئەزموونی کرداری کە دووای دەرچوون لە زانکۆ و کارکردنیان وەک دادوەر، داواکاری گشتی، پارێزەر، سودمەندەبن لەم ئەزموونە، قوتابیانی بەشی ناوبراو ئەمڕۆ شەممە ( ٥/٤/٢٠٢٤) لە هۆڵی دادگایی زانکۆمان، تەواوی پرۆسەی دادگاییکردنی دۆسیەیەکی تاوانکاری ئەنجامدەدەن.

لە کۆتایی پرۆسەی دادگاییکردنەکە کە تێیدا مامۆستایانی بەشی یاسا و قوتابیانی قۆناغە جۆراوجۆرەکان تێیدا ئامادەبوون، جەنابی بەڕێزیان، سەرۆک و جێگری سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی بەڕێز و سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و سەرۆکی بەشی یاسا و بەشێک لە مامۆستایانی بەشەکە بڕوانامەی سوپاس و پێزانینیان پێشکەش بەو قوتابیانە کرد کە بەژداریان لەم چالاکیە گرنگە کردبوو، ئەم چالاکیە بە سەرپەرشتی د.هەلگورد عزیز خان مامۆستا لە بەشی یاسای زانکۆمان بەڕێوەچوو.