سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ زانستی زیرەکی دەستکرد و بیرکاری و تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندی لە زانکۆی بەیان دەست بە کارەکانی دەکات

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ زانستی زیرەکی دەستکرد و بیرکاری و تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندی لە زانکۆی بەیان دەست بە کارەکانی دەکات

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زیرەکی دەستکرد و بیرکاری و تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکان کە لەلایەن زانکۆکەمان و زانکۆی (الوطنية للعلوم والتكنلوجيا) لە ذی قار بە هاوکاری چەند زانکۆیەکی عێراقی و بیانی، دەستی بە کارەکانی کردووە.

ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی (٤/٢٧/٢٠٢٤)، دانیشتنێکی کردنەوەی لە هۆڵی کۆنفڕانسی گەورە لە هۆتێل کانیۆن لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، کە تیایدا جەنابی بەڕێز (الدكتور عبدالسلام محمد سعيد الحيالي) سەرۆکی دەستەی ئەمینداران لە زانکۆی بەیان - هەولێر، و جەنابی یاریدەدەری پرۆفیسۆر (د.عز الدین احمد عەزیز)، سەرۆکی زانکۆی بەیان - هەولێر جەنابی پڕۆفیسۆر (عبدالرزاق لعيبي الربيعي) سەرۆکی زانکۆی الوطنية للعلوم والتكنلوجيا لە ذی قار، هەروەها بەڕێز (الدكتور علي عبدالمجيد شهاب عميد) ڕاگری کۆلێژی پەروەردە لە زانکۆی تکریت و پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر (طيف سامي حسن) و دەستەی ئامادەکاری و ڕێکخستنی کۆنفرانس وتارەکانیان پێشکەشکرد.

پاشان دوو وتاردەری سەرەکی لە کۆنفرانسەکەدا، یەکێکیان لە عێراقەوە و ئەوی دیکەیان لە ئۆزبەکستانەوە، باسیان لە دوو تەوەری زۆر گرنگی کۆنفرانسەکە کرد.

پاشان قەڵغانی ڕێزلانانی زانکۆ و بڕوانامەی بەشداریکردن لە زانکۆی بەیان - هەولێر و زانکۆی الوطنية للعلوم والتكنلوجيا بەسەر توێژەران و بەڕێزاندا دابەشکرا کە بەرپرسن لە لایەنە جۆراوجۆرەکانی کارگێڕی و ڕێکخراوەیی و ئامادەکاری و زانستی کۆنفرانسەکە.

دوای کۆتایی هاتنی خولی دەستپێکی کۆنفرانسەکە، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆی بەیان لە هەولێر و زانکۆی الوطنية للعلوم والتكنلوجيا لەلایەن سەرۆکی هەردوو زانکۆوە واژۆ کرا.

پاشان توێژەران و بەشداربووان ڕوویان لە هۆڵەکانی کۆنفڕانس کرد لە بینای زانکۆی بەیان، کە چوار هۆڵ بۆ چوار لە میحوەرەکانی کۆنفڕانسەکە تەرخانکرا، دانیشتنەکانی کۆنفڕانس بەردەوامدابن لە رۆژی یەکشەمە (٢٨/٤/٢٠٢٤)