سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆمان سەردانی زانکۆی الإسلامیە لە لوبنان دەکات و لەگەل سەرۆکەکەی کۆدەبێتەوە

سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆمان سەردانی زانکۆی الإسلامیە لە لوبنان دەکات و لەگەل سەرۆکەکەی کۆدەبێتەوە

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی زانکۆکەمان بۆ دروستکردنی پردی هاوکاری زانستی و ئەکادیمی لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییە بەناوبانگەکانی جیهان، جەنابی بەڕێز د. عبدالسلام محمد سعید الحیالي سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆمان سەردانی زانکۆی الإسلامیە لە لوبنان دەکات (Islamic University of Lebanon - IUL)، لەگەل پڕۆفیسۆر.Hassan Lakiss سەرۆکی زانکۆی ناوبراو کۆدەبێتەوە.

لەم دیدارەدا باس لە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوکاری و کاری هاوبەشی نێوان هەردوو زانکۆ کرا لەسەرجەم بوارەکانی ئەکادیمی و زانستی و پەروەردەیی و توێژینەوە یان کۆمەڵایەتی، بەشێوەیەک کە بەشداربێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی هەردوو زانکۆکە و ڕۆلەکانیان لە لە خزمەتکردنی کۆمەلگا فراوانتر دەکات