پێش نيوەڕۆى ئه مڕۆ چوارشه مه ١٠/١١/٢٠٢١، به رێزان ده ستەى ئه ميندارانى زانكۆمان وبه رێز پ.د. احمد انور دزه يی سه روكى زانكۆمان پێشوازيان كرد له به رێز ( دومينيك موشاو) كونسوڵی گشتى كومارى بوڵونيا له هەرێمى كوردستان.
مه به ستى سه ردانى به رێز كونسوڵی گشتى پولەندى بو زانكۆى بەيان ئاگاداربوونه لە رەوشى خوێندنى باڵا له هه رێمى كوردستان به گشتى وله زانكۆ تايبەته كان به تايبەتى وهه روه ها چونيه تى هاوكارى كردنى زانكۆكانى هه ريمى كوردستان له چه ندين لايەنى زانستى كه سوودى هه ردوو لاى هه بێت.
دواى ئەوەی به خێرهاتنى گه رم لە سەركونسولى وولاتى پوله ندا کرا به رێز سه روكى زانكۆ كورتەیەكى مێژووى له بارەى زانكۆى بەيان پێشكه ش به به رێزيان كرد وباسى له و بوارانه كرد كه ده كرێ زانكۆى بەيان لەگەل زانكۆكانى پوڵەندى چالاكى جوراوجور ئه نجام بده ن وەكو ئه نجامدانى كونفرانس و وۆڕكشوپ وگورينەوەى قوتابيان وسكولەر شيپ بو قوتابيانى پوڵەندى كه ئاره زوويان هه يه له زانكۆی بەیان درێژه به خوێندن بده ن.
دواتر به رێز سه ركونسولى كومارى پوڵەندا باسى له و هه ماهەنگيان كرد كه وولاتەكەيان له گه ل زانكوكانى كوردستان هه يانه له رێگاى وه زاره تى خوێندنى باڵاى هه رێمه وه. دواتر پێشنياریكرد سەنتەرێکى فێربوونى زمانى پوڵەندى له زانكۆى به يان بكرێته وه بە هەماهه نگى هه ردوو لا، وهه روه ها زانكۆمان ئاماده يى خوی پێشاندا به وه رگرتنى قوتابيانی پوڵه ندى له زانكۆمان به خورايى.
له لايه كى تر زانكومان ده عوه تى سه ركونسولى پوڵونى كرد بو ئاهه نگى ده رچوونى قوتابيان كه له ٣٠/١١/٢٠٢١ ئه نجام ده درێت.
دواتر له لايه ن به ريز د.عبدالسلام محمد سعيد الحيالي سه روكى ده سته ى ئه ميندارانى زانكومان لوگۆى زانكۆی پێشكه ش به به رێزيان كرد.