پێشکەشکردنی سیمینارێک دەربارەی نەخۆشی شێرپەنجە لە زانکۆکەمان .

لە چالاکیەکانی بەرێوبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی بەیان لەگەڵ دەسپێکی دەوام ئەمرۆ رۆژی دووشەممە رێکەوتی ‪٢١/١٠/٢٠١٩‬، بە هاوکاری ڕێکخراوی تەندروستی و ئاشتی f

سمینارێک پێشکەشکرا لەلایەن بەرێز (د.ئاواز عزیز) سەبارەت بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە بۆ قوتابیان و فەرمانبەران و کارمەندانی زانکۆکەمان کە چەندین بابەتی گرنگ و بایەخدار پێشکەشکرا لەگەڵ بەکارهێنانی هۆیەکانی روونکردنەوە لە داتاشۆ و سلاید ،

کۆبونەوەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لەگەل بەڕێزان مامۆستیانی زانکۆ

ڕۆژی چوار شەمە ڕێکەوتی (2019/10/10 ) ، بەڕیز سەرۆکی زانکۆ (پ.ی.د. فؤاد مولود شريف) و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی بۆ کاروباری زانستی. node\217

(د.  بنگين مسيحو اودل )  کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا لەگەڵ بەڕێزان ڕاگر و سەرۆک بەش و مامۆستایانی زانکۆ بە مەبەستی زیاتر تاووتوێکردنی بابەتەکانی پەیوەست بە خۆئامادەکردن بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) و دیاری کردنی کێشە و گرفتەکانی مامۆستایان.


 

 

سیمینار: دەربارەی وڵاتی فنلەندا

سیمینارەکە باسی جۆرەها ڕوی وڵاتی فنلەندا دەکات؛ ئەو ولاتە ئیسکەندەنافیە پێشکەوتوە لە بارەی جوگرافی، سروشت، وە سەرچاوەی bnu_node_212ئابوری،تەکنەلۆجیا (نۆکیا)، سیستەمی هاتوچۆ، سیستەمی پەروەردە، زانکۆکانی فنلەندا و کتێبخانەکان.

هەروەها باسی نوسەرە بەناوبانگەکانی فنلەندا دەکات، شاعيرەکان وەکو Alexis Kivi, Runeberg و مۆسیقار Jean Sibelius  کە ڕۆڵێکی گرنگیان دیوە لە سەربەخۆیی فنلەندا. میلەتی فنلاندی میلەتێکی نەتەوەیین و وڵاتی خۆیان زۆر خۆشدەوێ.

زانکۆ بەیان خەلاتی بەخشی بە  قوتابی ( الاء محمد لطيف ) براوەی یەکەم وە ( دیالا محمد خیر ) براوەی دووەم

لەمیانی پێشبرکێی ( جوانترین نووسین) لەرۆژی ( يوم الخطوط العربي)bnu19زانکۆ بەیان خەلاتی بەخشی بە  قوتابی ( الاء محمد لطيف ) براوەی یەکەم وە ( دیالا محمد خیر ) براوەی دووەم بۆ هاندانیان تاکو پەرە بە تواناکانیان بدەن لەم بوارە، هەروەها بەرێز ( مامۆستا ایار سردار ) بروانامەی رێزلێنانی بەخشي بە هەردوو قوتابی

ڕۆژی سێ شەمە ڕێکوتی (۲٠۱۸/۱۱/۱۳) كاتژمێر ۳ی دوای نیوەڕۆ بەڕێز نوێنەری سێنتەری کامبریج بۆ زمانی ئینگلیزی لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست سەردانی زانكۆی بەیانی کر

ڕۆژی سێ شەمە ڕێکوتی (۲٠۱۸/۱۱/۱۳) كاتژمێر ۳ی دوای نیوەڕۆ بەڕێز نوێنەری سێنتەری کامبریج بۆ زمانی ئینگلیزی لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست سەردانی زانكۆی بەیانی کرد وپێشوازی لێکرا لەلایەن بەڕێز ( پڕۆفیسۆر د. کەریم صالح عبدول) سەرۆكی زانکۆ وە بڕێز ( پ.ی.د. دیلان مەجید رۆستەم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی وە بەڕێزان ڕاگری کۆلێژەکان هەریەکە لە ( د. سولاف عبدالله حمە رشید) و ( د. خدیجە قادر سمايل) و سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی، لەم دیدارەدا بیر و ڕا گۆڕدرایەوە سەبارەت بە چۆنیەتی هەماهەنگی لە نێوان زانکۆ و سێنتەری ناوبراو.