زانکۆی بەیان وۆرک شۆپێکی زانستی بۆ قوتابیانی کۆلێجی یاسا رێک دەخات .

زانکۆی بەیان وۆرک شۆپێکی زانستی بۆ قوتابیانی کۆلێجی یاسا رێک دەخات .DLAW

کۆلێجی یاسا و پەیوەندیە نێودەولەتیەکان وۆرک شۆپێکی زانستی ئەنجامدا بە هاوکاری لە یەکێک لە گرنگترین رێکخراوە مەدەنیەکان . کە بایەخ دەداتە بوارەکانی یاساو دادوەری و لە ژێر چاودێری بەرێوەبەری رێکخراوەکە بەرێز ( د.ڕحمد میران ) لە رۆژی (8/4/2019) بەشداربووان لە بەشی یاسا ( قۆناغی چوارەم ) لەسەر دەستی کۆمەلێک لە کەسایەتی دیار لەسەر ئاستی زانستی و شارەزایی مەیدانی کە یارمەتی دەرە بۆ ناساندنی قوتابیان لە دوا رۆژیاندا کە پەیوەستە بە دادگاکانی سزادان .

وەبەرێز دادوەری گشتی (بدرالدین سید برزنجی ) محازەرەیەکی پێشکەشکرد بە ناونیشانی ( داواکاری گشتی لە قۆناغی لێکۆلینەوە  وە دادگا ) هەروەها مقدمی پۆلیس / سامی گەردی محازەرەیەکی پێشکەشکرد بە ناونیشانی دەوری پۆلیس لە لێکۆلینەوە ، هەروەها بەرێز پارێزەری شارەزا ( برزۆ سعید قورشاغلۆیی ) باسی دەوری پارێزەری کرد لە قۆناغەکانی لێکۆلینەوەو دادگا .

وە وۆرک شۆپەکە کۆتایی بە چەند پرسیارو تیچبینی لە لایەن قوتابیان و مامۆستایان هات .