زانکۆی بەیان وۆرکشۆپێک رێکخست لە ژێر ناونیشانی ( شیكردنەوەی ئاڵنگاری سیاسی و سەربازی لە کێبڕکێی نێوان عەرەبستانی سعودیە و کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست)

لە بەرواری 1/2/2021bayan university رۆژی دووشەممە لەسەر ئاستی زانکۆ بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان سەرۆکی زانکۆی بەیان پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر فوئاد مەولوود شەریف و هەردوو جێگرەکەی بەڕێزان دکتۆر محمد احمد رمضان جێگری سەرۆکی زانکۆی بەیان بۆ کاروباری کارگێڕی و قوتابیان و دکتۆر بەنگین ئەودلج جێگری سەرۆکی زانکۆی بەیان بۆ کاروباری زانستی و ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دکتۆرە سۆلاڤ و سەرۆک بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دبلۆماسی لە زانکۆی بەیان دکتۆرە حەنان ئەنجامدرا.
کاتژمێر 12:00 پاش نیوەڕۆ لە هۆڵێ نەورۆز لە زانکۆی بەیان. شایانی باسە وۆرکشۆپێکە لە لایەن بەرێز مامۆستای یاریدەدەر محمد رزگار گەنجۆ مامۆستا لە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دبلۆماسی بە ئەنجام گەیاند. وۆرکشۆپێکە چەندین بەشی پێکهاتبوو. کە تیایدا شیکردنەوەی ئالنگریانە بۆ ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاردانەوەی لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان. لە سەرەتادا پێشوازی کرا لە ئامادەبوانی بەرێز کە پێکهاتبوون لە ستافی ئەکادیمی گشت بەشەکان. دواتر پێشەکییە و پوختەیەک دەربارای بابەتەکە لە رووی سیاسی و سەربازی و ستراتیژیەتی دوو وولاتی هەرێمی کە هەژموونی خۆیان سەپاندبوو لەسەر ناوچەکە بە دەست لە کار وەردانی وولاتنی لاواز و نیمچە لاواز وەکو عێراق و سووریا و لوبنان و بەحرەین. لە بەشی دووەمی وۆرکشۆپەکە باس لە کاریگەری ئایینی و ئابووری و سیاسی کرا و ڕەنگدانەوەی لەسەر ناوچەکە. لە بەشێکی تر وۆرکشۆپەکە خوێندنەوە ئەکادیمی کرا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گریمان و پێشهاتە سیاسیەکان تاوتوێ کرد. لە بەشی کۆتایی وۆرکشۆپەکە کورتە فیلمێکی دیکۆمێنتاری و شیکاری خرایە رووی ئامادەبوان وو هەروەها باس لە رۆڵی سەرەکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و رووسیا کرا لە ناوچەکە کە بە شەری ساردی نێوان سعودیەو و ئێران ناوبراوە.
دواتر ئامادەبوان مەودای گفتوگۆکانیان فراوانتر کرد بە بەشداری کردنی چەند پرسیار و سەرنج و تێبینی و کۆمێنتێک. لە کۆتای وۆرکشۆپەکە بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرا بە پێشکەشکار وۆرکشۆپەکە لەلایەن سەرۆکی زانکۆ.

bayan universitybayan universitybayan universitybayan universitybnubnubnubnubnubayan university