(زانکۆی بەیان پێنجەمین ۆوڕکشۆپی ئونڵاینی خوی لە زنجیرەی ۆوڕکشوپەکانی سەبارەت بە پەتای کورونا ڕێکدەخات)

bnu" ۆوڕکشوپێکی زیاتر لە سەرکەوتوو و بەرزتر له ڕێک و پێک بوو" بەم وشانە پێنجەمین ۆوڕکشۆپی ئونڵاینی زانکۆمان (زانکۆی بەیان لە هەولێر) کە لەژێر ناوونيشانی (دەرئەنجامە دەرونييەکانی کۆڤید-١٩) کە ئەنجامدرا لە ٨-٨-٢٠٢١ هاتووە وەسفکرن.
ئەم ۆوڕکشوپە ئەنجامدرا بە پێی ڕێنمايی ڕێزدار دکتور عبدالسلام محمد سعيد الحيالي  
سەڕوکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی بەیان هەروەها بەڕێزی وتاری بەخێرهاتن و دەستپێکردنى ۆوڕکشۆپەکە پێشکەشی کرد.
هەر لە خولەکە یەکەمەکانی ۆوڕک شۆپەکە ژمارەی ئامادەبووان گەیشتە( ١٠٠ ) بەرپرسی کارگێری ،ئەکادیمێست، پزیشک، ڕۆشنبیڕ و قوتابیان/خۆێندکاران لە دام و دەزگا حکومی و تایبەته كان ، لە ناوەوەی هەرێمی کوردستانی-عێراق و لە پاڕێزگاکانی عێراق و لە دەرەوەش، لە ڕوی تەکنیکیەوە ئەم ژمارە بەرزترین ئاستە کە ڕێگە پێدراوە ، و لەم کاتە ژمارەیەکی زۆر لە پەیوەندی و نامەکان گەیشتوونە ڕێکخەر و بەڕێوەبەر و هەماهەنگکار و مێدیاکارانی ۆوڕکشوپەکە کە گلەییان دەکرد چونکە نەیان توانیووە بێنە ناوەوەی ۆورکشۆپەکە ، ویەکەک لە وانە بێژانی ۆوڕکشۆپەکە نەیتوانی بێتە ناو ۆوڕکشۆپەکە لە سەرەتادا بۆ پێشکەشکردنی تۆێژینەوەکەی ،وکە ڕێزدار دكتور  عبدالسلام محمد سعيد الحيالي سەروكى دەسته ى ئەمينداران له زانكۆمان وڕێزدار دكتور حسام الدين محمد سعيد الحيالي  جيگرى سه روكى دەسته ى ئه مينداران ئاگاداری ئەم حاڵەتە بوون هەردوو بەڕێزیان بە سۆپاسییەوە ڕایانگەیاند کە دەچنە دەرەوەی ۆوڕکشۆپەکە بە شێوەیەکی کاتی بو ڕێگا پێدانی ماموستای وانەبێژ و هەندێک لە مێوانەکان کە بێنە شوێنیان لە ناو ۆوڕکشۆپەکە. 
لەبەر ئەوەی زۆر خەڵک هەبوو چاوەرێیان دەکرد یەکێک لە ئامادە بووان بچنە دەرەوەی ۆوڕکشۆپەکە تا بێنە شوێنیان ، ماموستا هێرۆ خۆرشید بەرپرسی سەنتەری CLPD لە زانکۆمان کە بەرپرس بوو لە پێدانی ڕێگاپێدان بو هاتنە ناوەوەی ۆوڕکشۆپەکە توانیتی دوای ماندیبوونێکی زۆر پێشینە (الاولوية) بدرێت بە د.قاسم کە وانەبێژی یەکەم بو لە ۆورکشۆپەکە و د.سیناء کە ماموستای بەژداربوو لە ڕێکخستن و بە ڕێوەبردنی ۆورکشۆپەکە بێنە ناوەوەی ۆورکشۆپەکە کە لەو کاتەدا هەردووکیان لە دەرەوەی ۆورکشۆپەکە بوون.
لەبەر زیادبوونی ژمارەی داواکاریەکانی هاتنە ناوەوەی ۆورکشۆپەکە دوای ژمارەی ئامادەبوان گەیشتە بەرزترین ئاست (١٠٠) ، ئەندامانی لێژنەی هەماهەنگی تەکنیکی و مێدیای ۆورکشۆپەکە ( د.دیار و مامۆستا علي و ماموستا هێڕۆ و بەڕێز عمار) پەخشێکی ڕاستەۆخۆیان کردەوە لە سەر فەیسبوک و زۆر بە پەلە ئەم هەواڵە بڵاوبووەوە لە نێوان ئەو خالکەی کە حەزیان لێبوو بێنە ناو ۆورکشۆپەکە و بەدوادەچونی ۆورکشۆپەکەیان کرد بە ڕێگای فەیسبووک.
بە پێ ئامارە سەرەکیەکان کە بەڕیز ماموستا علی فایق کۆیکردووە ژمارەی ئەو کەسانەی کە تۆماریان کردووە لە لینکی تۆمارکردن لە ۆورکشۆپەکە گەیشتووە(١٧٥) کەس کە ئەمە نیشانی دەدات(١٧)  کەس بەدواداچونی ۆورکشۆپەکەیان کردووە لە ڕێگای پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووک جگە لەو (١٠٠) کەسی ئامادەبوو لە ناو ۆورکشۆپەکە ، بویە ئەم ۆورکشۆپە هەژمار دەکرێت بە گەورەترین ۆورکشۆپ لە رووی ژمارەی ئامادەبووان لە مێژووی زانکۆی بەیان.
جێگای ئاماژەیە کە چوار تۆێژینەوەی زانستی ڕێک وپێک لە لایەن چوار ئەکادیمیستی بەناوبانگ پێشکەش کران لەم ۆورکشۆپە کە ڕێکخراوە لە لایەن سەنتەری فێرکردن و پە رە پێدانی پیشەییCLPD لر زانکومان ، ئەوانیش:-  
١-- پڕوفیسۆر دکتور قاسم حسێن صالح، دامەزڕینەر و سەڕۆکی کۆمەلی دەروونی عێراقی ، ناوونیشانی تويژينه كه :تێکچوونە دەروونیەکانی کۆڤید-١٩
٢- پڕوفیسۆر دکتورە خنساء عبدالرزاق عبیدی پەیمانگەی هونەرە جوانەکان له  پاڕێزگای دیالی،   ناوونیشانی  تويژينه كه :ئامادەکاری و بە دەمەوەچوون لە بواری تەندرووستی دەروونی لە کاتی کۆڤید-١٩
٣- پڕوفیسۆڕی یاریدەدەر دکتور علاء عبدالحسن زانکۆی ( المستنصریة) لە بەغدا،  ناوونیشانی تويژينه كه :دەرئەنجامە دەروونیەکان پاش توشبوون بە کۆرۆنا
٤- پڕوفیسۆڕی یاریدەدەر  دكتوره سلمی حسێن کامل ، زانکۆی دیالى ، ناوونیشانی توێژینەوەکە: بەڕێوەبردنی هەستەکان و کەرەنتینی تەندرووستی.
و دووای پێشکەشکرنی توێژەنەوەکان لە لایەن بەڕێز وانە بێژەکان گفتۆگۆی زانستی و ئازاد لە لای ئامادە بووان ئەنجامدرا، تیايدا ڕاوبۆچون و پرسیارەکانیان پێشکەش کردووە و بەڕێز وانە بێژان وەڵامیان دایەوە بە ڕۆنی و بە دڕێژايى. 
ۆورکشۆپەکە کوتای هات بە دوو وتاری کوتای پێشکەش کرا لە لایەن به ريز دكتور حسام الدين محمد سعيد الحيالي جيگرى سه روكى ده سته ى ئه مينداران وبه ريز دكتور به نگين مسيحو آودل ياريده ده رى سه روكى زانكوى به يان بو كاروبارى زانستى
تێیدا ئاماژەیان داوە بە سەرکەوتنی بەرزی ۆورکشۆپەکە و سۆپاسی بەڕێز وانه بيژ و ئامادەبوو و بەرپرسانی ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی ۆورکشۆپەکە و لێژنەی هەماهەنگی و مێدیايى ۆورکشۆپەکە كرد.
هەردوو بەڕێز دکتور محمد أحمد رمضان ياريدەدەرى سەرۆکى زانكۆى بەيان بو كارگيرى وكاروبارى قوتابيان / خويندكاران به وه كاله ت وبروفيسورى ياريده ده ر دكتور سيناء احمد علي  له كوليژى پەروەردەى بنەرەتى له زانكۆی سەلاحەددين 
سەرپەرشتی لەسەر ڕێکخستن و بەرێوەبردنی ۆورکشۆپەکەیان کرد.
لێژنەی هەماهەنگی و تەکنیکی و میدیايى  ۆورکشۆپەکە پێکهاتبوو لەم بەڕێزانە:-  
-د. ديار محیەدين صادق،  بەرێوەبەری دلنیايی  جوری لە کۆلێژی پەروەردە ، زانکۆی سەلاحەددین.
-م.ی. علي فائق سعید الحیالي ، بەرێوەبەری دڵنیايى جوری لە زانکۆی بەیان. 
-م.ی. هێڕۆ خۆرشید حسن ، بەرپرسی سەنتەری CLPD زانکۆی بەیان.
-بەڕێز عمار قاسم ،بەرپرسی يه كه ى راگەیاندن لە زانکۆى به يان .
بەمزوانە بڕوانامە دەدڕێت بە وانەبێژ و ئامادە بووانی ۆوڕکشۆپەکە. 
شانازیەکی زانستی تر وسەربلندیه كى زانستی تر و دەستکەوتێکی ئەکادیميه كى تر زیاد دەکڕێت لەسەر شانازی و سەربلندی و دەستکەوتەکانی زانکۆمان.
سلاو و سۆپاس و ڕێز بو هەر بەڕێزەک کە بەژداربوو بە هەر شێوەیەک  لە سەرکەوتنی ئەم ۆورکشۆپە ولە سەرەتای هەمووان ريزدار دکتۆر عبدالسلام محمد سعيد الحيالي سه روكى ده سته ى ئه ميندارانى زانكومان.  
سڵاو و سۆپاس و ڕێز بو هەر بەڕێزەک کە سەریان بەرزکردین بە پێشکەشکردنی توێژینەوە يان راۆبوچوون و پرسیار یان ڕێکخستن و بە رێوەبردنی ۆوڕکشۆپەکە،يان به ئامادەبوون له  ۆوڕکشۆپەکە یان به  بە دواداچون لەسەر پەخشی فەیسبوک.

bnubayan universitybayan universitybayan university