ئەنجوومەنى بەرێوەبردن و دەستەى ئەمينداران وئەنجوومەنى زانكۆ كوبوونەوەيەكى هاوبەش ئەنجام دەدەن دەربارەى داشكاندنەكانى كرێی خوێندنى ئەو قوتابيانەى كه له زانكۆمان وەردەگيرێن لە ساڵى خوێندنى نوێ ٢٠٢٢-٢٠٢٣

لەسەر داواى بەرێز دكتور عبدالسلام محمد سعيد الحيالي سەروكى ئەنجوومەنى بەرێوەبردن وسەرۆكى دەستەى ئەمينداران وە بە مەبەستى هاندانى قوتابيه خوشەويستەکانمان بۆ تۆماركردن له بەشه ئەكاديميەكانى زانكۆمان ئەنجوومەنى بەرێوەبردن ودەستەى ئەمينداران وئەنجوومەنى زانكومان كوبوونەوەیەكى هاوبەشیان ئەنجام داوه به سەرۆكايەتى بەرێز دكتور عبدالسلام محمد سعيد الحيالي له روژى شەممه ٢٤/٩/٢٠٢٢ له نووسينگەى دەستەى ئەمينداران. ئەم كوبوونەوه تەرخان كرابوو بۆ تاوتوێكردنى ڕێژەی داشكاندنەكان له كرێی خوێندن بە مەبەستی هاندانى قوتابيان بو پێشكەشكردن وتوماركردن له بەشە ئەكاديمييەكانى زانكۆمان له ساڵى خوێندنى نوێ ٢٠٢٢-٢٠٢٣. بەم زووانە رێژەکان ڕادەگەیێنرێن.