لە ژێر چاودێری بەڕێز سەرۆکی زانکۆی بەیان (پڕۆفیسۆر د..أحمد أنور دزەیی ) وبەسەرپەرشتی بەڕێز(د.سۆلاف عبداللە حمە رشید )ڕاگری کۆلێژی یاسا وپەیوەندیەكان ، وبەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان ئەمڕۆ سێ شەمە ۷ی۳ی۲٠۲۳ کۆلێژی یاسا وپەیوەندیەکان وۆڕک شۆپێکی ئەنجام دا به ناونیشانی (پێگەی ئافرەت لە ناوەندی بڕیار دان_هەرێمی کوردستان وەک ونموونە ).
لەم وۆڕک شۆپەدا باس لەم تەوەرانەی خوارەوە کرا:
یەکەم: لە لایەن بەڕێز (پ.ی.د. پەروین عوسمان مستەفا ) مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیک _هەولێر بابەتێک پێشکەش کرا بەناونیشانی: بەشداربوونی ئافرەتان لە پرۆسەی سیاسی لە پەرلمانی کوردستان، ولەتەوەری دووەم لەلایەن بەڕێز (د.ئەمیرە جەعفەر شەریف) وانە بێژ لەبەشی یاسا _زانکۆی بەیان بابەتێک پێشکەش کرا بە ناونیشانی : (ڕۆڵی ئافرەتان لە پێشنیاز ودارشتنی یاسا لە کوردستان ) ولە لایەن بەشداربوانەوە گفتۆگۆ کرا لە سەر جەند دید وڕێکاری ستراتیجی ناخۆی و نێودەوڵەتی کە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی لێدەکرێت بە مەبەستی بە کارا کردنی ڕۆڵی ئافرەتان لە ناوەندی سیاسی ، لەکۆتایدا بڕوانامەی ڕێز لێنان بەسەر بەشدار بووان دابەش کرا.