هەلبژاردنی سەرۆکی زانکۆی بەیان پرۆفیسۆر دکتۆر أحمد أنور دزەیی وەکو ئەندامی کارای ئەنجومەنی راپەراندنی یەکێتی زانکۆکانی جیهانی

لە کۆنفراسی پێنجە می یەکێتی زانکۆکانی جیهانی کە لە شاری ئەنقەرە لە رۆژانی ٢٩-٣٠ / ٩ / ٢٠٢٢ ئەنجامدرا بە ئامادە بوونی زیاتر لە پە نجا سەرۆک زانکۆ لە زیاتر لە بیست وولات لە گەلیانەوە عیراق ، لە هەرێمی کوردستان کە شەش زانکۆ  حکومی و تایبەت بە شداریان کردبوو ،  پرۆفیسۆر دکتۆر أحمد أنور دزەیی سەرۆکی زانکۆی بەیان هەلبژیردرا وەکو ئەندامێکی کارای ئەنجومەنی راپەراندنی یە کێتی زانکۆکانی جیهانی-

بەنوينەرايەتى سەرۆكى زانكۆ ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بو كارگيرى وكاروبارى قوتابيان ئامادەبێت لە ڕێوڕەسمى ئاهەنگى چل ويەكەمين خولى دەرچووانی زانكۆى سەلاحەدين/هەولێر

بەنوينەرايەتى پروفيسور دكتور أحمد أنور دزەيى سەرۆكى زانكۆی بەيان بەرێز دكتور محمد أحمد رمضان ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بو كارگێری وكاروبارى قوتابيان بەشدار بوو ئەمڕۆ پێنج شەممە٢٩/٩/٢٠٢٢ لەڕێوڕەسمى ئاهەنگى چل ويەكەمين خولى دەرچووانى زانكۆى سەلاحەدين / هەولێر ( خولى شەهيدانى زانست وقەڵەم) كە ئەنجامدرا لەياريگاى فرەنسو حريرى لە شارى هەولێر بەئامەدەبوونى بەرێز مسرور بارزانى سەرۆك وەزيرانى حكومەتى هەرێمى كوردستان وبەرپرسە بەرزەكانى كارگيرى وحيزبى هەريمى كوردستان.

 

ئەنجوومەنى بەرێوەبردن و دەستەى ئەمينداران وئەنجوومەنى زانكۆ كوبوونەوەيەكى هاوبەش ئەنجام دەدەن دەربارەى داشكاندنەكانى كرێی خوێندنى ئەو قوتابيانەى كه له زانكۆمان وەردەگيرێن لە ساڵى خوێندنى نوێ ٢٠٢٢-٢٠٢٣

لەسەر داواى بەرێز دكتور عبدالسلام محمد سعيد الحيالي سەروكى ئەنجوومەنى بەرێوەبردن وسەرۆكى دەستەى ئەمينداران وە بە مەبەستى هاندانى قوتابيه خوشەويستەکانمان بۆ تۆماركردن له بەشه ئەكاديميەكانى زانكۆمان ئەنجوومەنى بەرێوەبردن ودەستەى ئەمينداران وئەنجوومەنى زانكومان كوبوونەوەیەكى هاوبەشیان ئەنجام داوه به سەرۆكايەتى بەرێز دكتور عبدالسلام محمد سعيد الحيالي له روژى شەممه ٢٤/٩/٢٠٢٢ له نووسينگەى دەستەى ئەمينداران.

وتاری دەستپێکی ساڵی تازەی ٢٠٢٢-٢٠٢٣

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان مامۆستایانی دڵسۆز... قوتابیانی خۆشەویست... بەبۆنەی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لە ساڵی خوێندنی ئەکادیمی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ لە زانکۆکەمان، زانکۆی بەیان، بەناوی خۆم و ئەنجومەنی زانکۆو دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی بەیان، پیرۆزبایەکی گەرمتان لێدەکەین، بە هیوای ئەوەی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ ساڵێکی پڕ بەرهەمی زانستی و چالاکی هەمەجۆری رۆشنبیری و ئەکادیمی بێت بۆ زانکۆکەمان. مامۆستایانی ماندوونەناس... ئەمڕۆ لە کاتێکدا زانکۆمان بە ستافێکی ئەکادیمی و کارگێڕی نوێوە، بە گڕوتین و جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە، دەست بە پڕۆسەی خوێندن دەکات، عێراق و هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی هەستیاری سیاسی و ئابووری

سه روكى ڕێخراوى پاثوەى Pathway بروانامه ى سوپاس وپێزانين پێشكێشی سه روك وياريده ده ر وماموستايه كى زانكومان دەکات

به ڕێز فتحي المدرس سه روكى ڕێكخراوى پاثوەى بو گه شەپێدان (Pathway for Development) بڕوانامەى سوپاس وپێزانين پێشکەشی به رێز پروفيسور دكتور أحمد أنور دزه يى سه روكى زانكۆى به يان وبه رێز دكتور محمد أحمد رمضان ياريده ده رى سه روكى زانكۆ بو كارگێرى وكاروبارى قوتابيان وبه رێز آلاء بهاء عمر ماموستاى ياريده ده ر له زانكۆمان کرد بو ڕوڵى گرنگى به رێزيان له ئه نجامدانى وسه ركه وتنى پانێله ى (تيڕۆرى سپى له هه رێمى كوردستان كێشه ى ماددەى هوشبەرەكان: رەهەندەكان و ئاسۆى چارەسەر) كه زانكومان وڕێكخراوى پاثوەى سازيان كرد له هوڵی نه وروز له زانكومان له ١٠/٩/٢٠٢٢

 

جێگرى سەرۆکی دەستەی ئەمینداران سەروكايه تى کۆبونەوەیەکی کرد دەربارەی دڵنيايى جورى و سیستەمی ئەلیکترۆنی و سايتى ئەلیکترۆنی زانکۆ

به رێز دکتۆر حسام الدین محمد سعید الحيالي جێگرى سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆمان لە نووسینگەی دەستەی ئەمینداران سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی کرد ، له روژى يه ك شه ممه ١١/٩/٢٠٢٢دەربارەی دڵنيايى جورى و سیستەمی ئەلکترۆنی و سايتى ئەلکترۆنی زانکۆمان بە ئامادەبوونی بەڕێزان پروفيسور دكتور احمد انور دزەیی سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز دکتۆر محمد احمد رمضان ياريده ده رى سەرۆکی زانکۆ بۆ کارگێڕی و كاروبارى قوتابیان وە د.

پێنجەمین كۆنفرانسى نێودەوڵەتى دەربارەى دبلۆماسيەتى نێودەوڵەتى و كەسايەتى ڕابەر له (دوبەی) ئەنجام دەدرێت

له ژێر چاودێرى پڕۆفيسور دكتۆر أحمد أنور دزەيى سەرۆکی زانکۆی بەیان/ هەولێر پێنجەمین كۆنفرانسى نێودەوڵەتى دەربارەى دبلۆماسيەتى نێودەوڵەتى و كەسايەتى ڕابەر له (دوبەی) له ولاتى (ئیمارات) لە ٢٢/٩/٢٠٢٢ ئه نجام دەدرێت.

 

 

 

ئەنجومەنی کارگێڕی و دەستەی ئەمینداران و ئەنجومەنی زانکۆ کۆبوونەوەیەکی نه ئاسايى و بە پەلە ئەنجامدا سەبارەت بە دروست کردنی باڵاخانەی نوێی زانکۆ

(ئەنجومەنی کارگێڕی و دەستەی ئەمینداران و ئەنجومەنی زانکۆ کۆبوونەوەیەکی نه ئاسايى و بە پەلە ئەنجامدا سەبارەت بە دروست کردنی باڵاخانەی نوێی زانکۆ)

ئەنجومەنی کارگێڕی و دەستەی ئەمینداران و ئەنجومەنی زانکۆ کۆبوونەوەیەکی نه ئاسايى و بە پەله ئەنجامدا بە سەرۆکایەتی ڕێزدار دکتۆر عبدالسلام محمد سعید ئەلحەیالی سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی و سەرۆکی ده سته ى ئەمینداران له کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی ١١/٩/٢٠٢٢ لە نووسینگەی دەستەی ئەمینداران لە زانکۆی بەیان ، کە ئەم کۆبوونەوەیەش تایبەت بوو بە خێراکردن لە دروست کردنی باڵاخانەی نوێی زانکۆ بوو..

سه روكى زانكۆمان به شدارى ده كات له سێیەمین كۆنفرانسى نێودەوڵەتی ماتماتيك

به رێز پڕوفيسور دكتور احمد أنور دزه يى سه روكى زانكۆی به يان ، ئه مرو دووشەممه  ٢٩/٨/٢٠٢٢ ، به شدارى كرد له سێیەمین كۆنفرانسى نێودەوڵەتى ماتماتيك كه لە لایەن زانكۆى سه لاحەددين/هه ولێر  ئه نجامدراوه ئه مڕۆ دووشەممه ٢٩/٨/٢٠٢٢ 
زۆرێک لە پسپورانى هه رێمی كوردستان وعێراق وده وله ته بيانييه كان به شدارن له م كونفرانسه كه بەرێز پڕوفيسور دكتور احمد انور دزه يى دامه زرێنەرى ئه م جوره كوفرانسانه بوو له ساڵی ٢٠١٣ كه به رێزی ئەو كاته سه روكى زانكۆی سه لاحەددين /هه ولێر بوو. 
 

سەروكى زانكۆمان ئامادە دەبێت له كۆنفرانسێک سەبارەت بە بۆلۆنا پڕۆسيس

به رێز پڕوفيسور دكتور احمد أنور دزه يى سه روكى زانكۆی به يان دوێنێ يه ك شه ممه ٢٨/٨/٢٠٢٢ به شدارى كرد له  كونفرانسيك سه باره ت به بولونا پروسيس كه لە لایەن وه زاره تى خوێندنى باڵا وتوێژينه وه ى زانستى له حكومه تى هه رێمى كوردستان  ڕێکده خرێت له هەولێر بو ماوه ى دوو روژ.