گەل
13
گەلاوێژ 13, 12:28 پ.ن.
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هاوینەی زانکۆی بەیان بە ئامانجی خزمەتکردنی کۆمەڵگا، وۆرکشۆپێک لە ژێر ناوی "ستراتیژییەکانی تەندروستی خۆراک و تەندروستی گشتی" بە هاوکاری سەنتەری ئێکسێلیا و ڕێکخراوی وەحج ئەلمەعریفە بۆ گەشەپێدانی پەروەردەیی بەڕێوەچوو.
بابەتەکانی وۆرک شۆپ:
- هۆشیاری تەندروستی خۆراکی
- ستراتیژییەکانی خۆپاراستن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان
- ڕۆڵی خۆراک لە بەرەوپێشبردنی تەندروستی گشتی
- سیاسەتی خۆراک و کاریگەریی لەسەر کۆمەڵگاکان
شوێن: سەنتەری ئێکسێلیا - ٢٠ شەقامی هاڤالان، کۆمپلێکس ١٢١ گۆڵان
بەروار: ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
کات: ئێوارە : 5:30-7:00