بەبۆنەی بەرز راگرتنی ئاڵای کوردستان زانکۆی بەیان بۆ ئەم یادە ئاهەنگێکی سازکرد لە زانکۆ بە هاوکاری لێژنەی قوتابیانی زانكۆی بەیان وسەرجەم مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیان بەشداریان تێدا کرد، و سەرۆکی زانکۆ بەرێز (پ.د.کریم صالح عبدول ) بەم بۆنەوە ووتەیەکی پێشکەش کرد،
هەروەها قوتابیە یەکەمەکانی زانکۆ خەڵات کران وە بەخێرهاتن کرا لە قوتابیانی قۆناغی یەکەم بە ئامادە بوونی بەپرسی لێژنەی ناوچەی ئایندە بەرێز لاوەند عثمان و بەرێز بەپرسی نوسینگەی زانکۆ و پەیمانگە ئەهلیەکان رێزدار ( جێگر محمد)... بەشایی وهەلپەرکێ و پیرۆزبایی لەیەکتر کردن ، ئاهەنگەکە کۆتایی هات.