سەردانی بەڕێز پ.ی.د.جمال كمال حسین – سەرپەرشتیاری گشتی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ زانکۆی بەیان.

bnu6

بە مەبەستی ئاگادار بوون لە ڕەوتی خوێندن لە زانکۆی بەیان بەڕێز (پ.ی.د.جمال كمال حسین – سەرپەرشتیاری گشتی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان) ئەمڕۆ (27/1/2019) سەردانی زانکۆی بەیانی کرد ، بەڕێزیان لە لایەن بەڕێزان سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێژەکان پێشوازیەکی گەرمی لێکرا ، وە لە کۆبونەوەیەک بەشداری کرد کە سەرۆک و جێگر و ئەندامانی دەستەی ئەمینداران  و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ تێیدا ئامادە بوون ، سەرۆک زانکۆ بە گەرمی بەخێرهاتنی بەڕێزیانی کرد و ڕەوشی خوێندن و زانست خرایە ڕوو لە زانکۆکە ، وە بیروڕا ئاڵوگۆڕ کران بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی ڕەوتی خویندن و زانست لە زانکۆکە و پێگەیاندنی قوتابیان و خویندکاران بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردن و ئاوەدەنکردنەوەی هەڕێمی کوردستان .