بابەتی وۆرکشۆپ/ مۆدێلەکانی Matthew Lipman بۆ بیرکردنەوە لە پەروەردەدا

NODE232زانکۆی بەیان وۆرکشۆپێکی رێکخست لە هۆڵی نەورۆز بۆ بەرێز ( مامۆستا درەخشان علی عبدالقادر) سەرۆکی بەشی ئینگلیزی لە ژێر ناونیشانی (مۆدێلەکانی (ماتیۆ لیپمان) بۆ بیرکردنەوە لە پەروەردەدا)، بە ئامادەبوونی بەرێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی (د. بەنگین مسیح ئاودەل)، بەرێز راگری کۆلیژی یاسا و پەیوەندیە نیودەوڵەتیەکان بەرێز (دکتۆرە سۆلاڤ عبدوڵا) ژمارەیێکی زۆر لە مامۆستایانی زانکۆی بەیان. مامۆستای پێشکەشکار بە روونی باسی تیۆری (ماتیۆ لیپمان)ی کرد بەوەی کە یەکێکە لە فەیلەسوفەکانی مۆدێرن بۆ گەشەسەندنی منداڵان. لیپمان پێی وایە کە پێویستە منداڵ فێری پەروەردەی رەخنەیی بکرێت، هەوڵەکانی ئەو بۆ پێشکەوتنی پەروەردە و دورکەوتنەوە لە رێگای کۆن بە پێدانی وانەی فەلسەفی لە قوتابخانە سەرەتاییەکان و پێدانی متمانە بە قوتابیەکان بەوەی لە ئایندەدا دەبنە کەسێکی گرنگی بواری پەروەردە.

لیپمان باسی سێ مۆدێل دەکات بەم شێوەیە:

١/ فێرکردنی بیرکردنەوەی رەخنەیی، مەبەست لەمە ئەوەیە کە قوتابی تواناکانی و چارەسەرکردنی کێشەکانی چارەسەر بکات.

٢/ فێرکردنی بیرکردنەوەی بونیادی، مەبەست لەمە دروستکردنی قوتابیانی بیرکەرەوەیە، مامۆستایانی بیر فراوان و قوتابخانە فیکریەکانە.

٣/ فێرکردن بۆ ئاگاداری بیرکردنەوە. هێزی باوەرپێکردن و هێزی میانرەوی لە بیری رەخنەیی پشتیوانی دەکات.

 

لە درێژەی وۆرکشۆپدا، بەشداربووان ئەوەیان پرسی کە چۆن دەکرێت ئەم خاڵانە رەچاو و جێبەجێبکرێ:

١/ پێویستە مامۆستا بە یەک چاو سەیری هەموو قوتابیەکانی بکات.

٢/ مامۆستایان پێویستیان بە خوول هەیە لەسەر چۆنیەتی گفتوگۆکردنی فەلسەفی و چۆنیەتی دامەزرانی راهێنان و بایەخدان بە منداڵان لەسەر بیرکردنەوەی خۆیان .

٣/ ناردنی نوێنەران بۆ سەنتەرەکانی جیهانی.

فێرکردنی قوتابیانبە بیرکردنەوەی رەخنەیی یارمەتی قوتابیان دەدات بەوەی زیاتر لە بابەتەکان تێبگەن و شیکردنەوەی تەواویان بۆ بکەن. لە کۆتایی وۆرکشۆپدا بیرورا ئاڵوگۆرکران لە نێوان ئامادەبووان و مامۆستای پێشكەشکار سەربارەت بە بابەتەکە. لە کاتی تەواوبوونی وۆرکشۆپ، بروانامە بەخشرایە مامۆستا (درەخشان علی عبدالقادر) بۆ پێشكەشکردنی ئەو بابەتە گرنگە.