کۆنگرەی یەکەمی نێودەوڵەتی  یاساو پەیوەندیە نێودەوڵتییەکان لەژێر درووشمی  (بەرەو چەسپاندنی یاسا و بنیادنانی دەوڵەت)

بان
12
بانەمەڕ 12, 10:00 ب.ن.
Where

پەیوەندیگردن:


ناردنی توێژینەوەکان بەپێی ڕێکەوتی دیاریکراو وە نوسراو بەزمانی عربی وە بەپێی ڕێنمایەکانی نوسینەوەی توێژینەوە  بۆ ئەم ناونیشانانەی لای خوارەوە

زانکۆی بەیان – هەولێر ناونیشانی ئەلیکتڕۆنی:

icir@bnu.edu.iq

 

بۆزانیاری و پەیوەندی بکە بەم ژمارە مۆبایلەی خوارەوە:

What's up       0964 750 2383800


ڕێکەوتە گرنگەکان:

 

 7\ 11 \2019         ڕاگەیاندنی کۆنگرە

    1\ 1 \ 2020         کۆتایی هاتن بۆ وەرگرتنی کورتەی توێژینەوەکان

  20 \ 1\ 2020     ڕاگەیاندنی پەسندکردنی کورتەی توێژینەوەکان

     20 \ 2 \2020     وەرگرتنی توێژینەوەکان بەشێوەی کۆتایی

     12\ 3 \2020     ڕاگەیاندنی پەسندکردنی توێژینەوەکان 

13-12\ 4 \2020     بەستنی کۆنگرە

        

 

ئەم کۆنگرەیە ژمارەیەك لە توێژینەوە و لێكۆڵینەوەی پەیوەندیدار بە سەروەری یاسا لەناو دەوڵەتدا وە بنەماکانی بنیادنانی ئاشتیانەی دامەزراوەکانی دەوڵەت وە ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان دامەزراوەکان بە پێی یاسا و دەستوور کە بگونجێن لەگەڵ ئاستی کاری حکومی ڕووبەروبونەوەی ئەوگرفتانەی کە دێنە پێش جێبەجێکردنی  یاسا و بنیادنانی دەوڵەت. 
بەذڵنیایەوە حکومەتی  هەرێمی کوردستان  دەڕوانێت بۆ بنیادنانی کۆمەڵگایەکی ئارام و داد پەروەر لەسەر ئاساتی سەروەری یاسا و پاراستنی مافی مرۆڤ رووبەری کۆمەلێك ئاڵانگاری دەبێتەوە لەو بوارانەی کە پێویستە خوێندنەوەیەکی یاسایی و سیاسی بۆبکرێت بەرەو پلاندانان وەئاراستەکردنی دەوڵەت بەرەو بنیادنانێکی تەندروست لە چوارچێوەی دیموکڕاسی لەسەر بنەمای  رێزگرتن لەسەروەری یاسا وپابەندبونی  کۆمەڵگا بە یاسا وە ، لەچوارچێوەی دانیشتنەکانی کۆنگرە توێژینەوەکان و لێکۆڵینەوەکان لە نێوان لێکۆڵەرەکان وە لە بواری کاری ئەکادیمی یاسایی و دادبینی هەڵوێستە ئەکەین لەسەر دیارترین ئەو ئاڵانگاریانەی کەڕووبەروی کۆمەڵگا دەبێتەوە لە بواری سەروەری یاسا و بنیادنانی دەوڵەت وەلەگەل ئەوەشدا ڕێگا چارەی یاسایی دەخرێتە ڕوو بۆ ملکەچکردنی هەموان بۆ سەرەوەی یاسا و چەسپاندنی ئاشتی ڕێزگرتنی لەمافەکانی مرۆڤ.

تەوەرەکانی کۆنگرە: -


تەوەری یەکەم: تەوەری یاسایی ئەم بابەتانە لە خۆدەگرێت:
1-     یاسای دەستوری 
2-    یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی
3-    دادوەریکردن ،گرێبەستە نێودەوڵەتییەکان
4-    یاسای بازرگانی و شارستانی
5-    یاسای تاوانی نێودەوڵەتی
6-    یاسای کارگێڕی و کێشە کارگێڕیەکان
7-    یاسای وەبەرهێنان و بازرگانی دەرەکی
8-    نوێکردنەوەی بەرنامەی پڕۆگرامی یاسای
9-    پێشخستن وگەشەسەندنی یاسا
10-توندوتیژی دژی ئافرەتان و منداڵ لەکاتی پێکدادانی ململانێی چەکداری

تەوەری دووەم : تەوەرەی سیاسی کە ئەم بابەتانە لەخۆدەگرێت:
1-  ئامرازەکانی باشترکردنی پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتی ناوەندی عێراق.
2- پێگە هاوشێوەکان وە کاریگەری لەسەر پڕۆژەی بونیادنانی دەوڵەت.
3-  کاریگەری رێکخراوە تیرۆرستییەکان لەسەربارودۆخی ڕامیاری ئابوری و کۆمەڵایەتی.
4- گرفتەکانی پەنابەرو ئاوارە وکۆچبەرەکان لە عێراقدا.
5- توندو تیژی تیرۆر (پەڕگیری فکری ).
6- پەیوەندیەکانی عێراقی هەرێمی 
7-دۆخی هەڵبژاردن لە نێوان ئەگەرەکانی بایکۆتکردنی و بەشداریبوون.

8- گۆڕانکاری ئابوری لە دەوڵەتی عێراقی پاش ساڵی 2003.
9- گونجاندی یاسای و ڕامیاری بۆ دەستێوەردانی سەربازی لە عێراقدا.

10- دیموکراسی و بنیادنانی دەوڵەت.

ئامانجەکانی کۆنگرە:-


1  -رەخساندنی دەرفەتی هاوکاری لە نێوان زانکۆی بەیان لەگەڵ توێژەرانی ئەکادیمیان لەزانکۆکانی ناو هەرێمی کوردستان و دەرەوەی ووڵات بەمەبەستی پێشخستنی مەعریفی و زانستی . 
2- گۆڕینەوەی ئەزموونی توێژینەوە ی زانستی ، فکری لەدانیشتنەکانی کۆنگرە.
3- لێکۆڵینەوە لەگەشەسەندنی یاسا و نوێکردنەوەی ئەو بەرنامەو پڕۆگرامانەی کە تایبەتمەندە بە لێکۆڵینەوەی  مرۆیی بەگوێرەی پێداویستیەکانی بنیادنانی دەوڵەتێکی هاوچەرخ. 
4-  ڕوونکردنەوەی زیاتری سەروەری یاسا لەناو کۆمەڵگا و بنایادنانی دەوڵەت بەگوێرەی گەشەسەندنی هاوچەرخ .


5-  پێشنیاری چارەسەری بۆ کێشە یاساییەکانی و سیاسییەکانی پەیوەندیدار بەدەوڵەت.
6- هەڵوێستەکردن لەسەر دیارترین ئەو بەربەستە یاسایانەی کە ڕووبەری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێتەوە
7-خستنە ڕووی گۆڕانکاریە نێودەوڵەتی و هەرێمی کە ڕووبەروی سیستەمی ڕامیاری لە جیهاندا

لینکی کۆنگرە 

https://conf.bnu.edu.iq/iclir20

Where

پەیوەندیگردن:


ناردنی توێژینەوەکان بەپێی ڕێکەوتی دیاریکراو وە نوسراو بەزمانی عربی وە بەپێی ڕێنمایەکانی نوسینەوەی توێژینەوە  بۆ ئەم ناونیشانانەی لای خوارەوە

زانکۆی بەیان – هەولێر ناونیشانی ئەلیکتڕۆنی:

icir@bnu.edu.iq

 

بۆزانیاری و پەیوەندی بکە بەم ژمارە مۆبایلەی خوارەوە:

What's up       0964 750 2383800


ڕێکەوتە گرنگەکان:

 

 7\ 11 \2019         ڕاگەیاندنی کۆنگرە

    1\ 1 \ 2020         کۆتایی هاتن بۆ وەرگرتنی کورتەی توێژینەوەکان

  20 \ 1\ 2020     ڕاگەیاندنی پەسندکردنی کورتەی توێژینەوەکان

     20 \ 2 \2020     وەرگرتنی توێژینەوەکان بەشێوەی کۆتایی

     12\ 3 \2020     ڕاگەیاندنی پەسندکردنی توێژینەوەکان 

13-12\ 4 \2020     بەستنی کۆنگرە

        

 

باگهێشتنامە بۆبەشداربوون :
بەخۆشحاڵییەوە لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرە بانگهێشتی توێژەرانی ئەکادیمی  تایبەتمەند لە بواری یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان دەکات بۆ ناردنی کورتەی توێژینەوەکانیان بەشێوەیەك  گونجاو بێت لەگەڵ تەوەرەکانی کۆنگرە  
بەمەرجێك لە (٣٠٠) ووشە زیاتر نەبێت لەگەڵ کورتەیەك لە  (CV ) ژیان نامەی خۆیان 
کەلە (٢٠٠)ووشە زیاتر نەبێت بەزمانی عربی یان زمانی ئینگلیزی 

ڕێکارەکانی بەشداریکردن 
١-تۆمارکردنی زانیاریەکان سەبارەت بە توێژەر بە شێوەیی ئەلیکتڕۆنی دەبێت.
٢-خەرجی مانەوە لەڕۆژانی کۆنگرە کە (٢) دوو ڕۆژە وەهەروەها گواستنەوە لە ئەستۆی دەستەی بەڕێوەبردنی کۆنگرەیە ،جگە لە (بلیتی فڕۆکە ) بۆتوێژەرانی دەرەوەی ووڵات لە ئەستۆی خۆیان دەبێت.

 

Related resources

Event contact information