بابەتی وۆرکشۆپ/ بەکارهێنانی شێوازی شیکردنەوەی رەگەزەکانی بەرنامەی (DISC) بۆ باشترکردنی رێکخستن

 لالە درێژەی کارو چالاکیەکانی کۆلیژی بەرێوەبردن و ئابووریی زانکۆی بەیان، لە رۆژی دووشەممە رێکەوتی  ١١/١١/٢٠١٩ بەریز (دکتۆر احمد حکمت شاکر) وۆرکشۆپێکی رێکخست لە ژیر ناونیشانی (بەکارهێنانی شێوازی شیکردنەوەی رەگەزەکانی بەرنامەی (DISC) بۆ باشترکردنی رێکخستن) بە ئامادەبوونی برێز سەرۆکی زانکۆ (د. فوئاد مەولود شەریف)، بەرێز یاریدەدەری سەرکی زانکۆ بۆ کروباری زانستی ب(د. بەنگین مسیح ئاودەل) و راگری کۆلیژەکان و سەرۆک بەشەکانی زانکۆی بەیان و ژمارەیێكی زۆر لە مامۆستایانی زانکۆ.

مەبەست لە پێشکەشکردنی وۆرکشۆپ بریتیبوو لە پێشانددانی گرنگی (بەکارهێنانی شێوازی شیکردنەوەی رەگەزەکانی بەرنامەی (DISC) بۆ باشترکردنی رێکخستن). لە کاتی بەسکردنی بابەتەکە بە شێوەیێکی گشتی چەندین خاڵی گرنگ باسی لێوەکرا. دواتر دکتۆری پێشكەشکار باسی لە هەنگاوەکان و شێوازەکانی ئەم تیوریە کرد و چۆنیەتی بەدەستهێنانی ئەم تیۆریە پێویستی بە دوو هەنگاو هەیە:

١/ کاروبار بەشێوەیكی رێک و پێک ئەنجام بدرێت

٢/ دانانی کەسی شێاو بۆ شوێنی شیاو

 

 

 

لە درێژەی وۆرکشۆپەکەدا، ئامادەبووان بەشداریان لە باسەکەدا کرد و زانیاری گرنگیان بەدەست گەیشت لە چۆنیەتی بەکارهێانی رێگاکانی بەکارهێنانی ئەم تیۆریە. چەندین پێناسە سەبارەت بە بەرێوەبردن  و پەیوەندی بە کار و زیرەکی لە رێکخستندا، هەروەها باسی لە رێگاکانی بەکارهێنانی بەکارهێنانی شێوازی شیکردنەوەی رەگەزەکانی بەرنامەی (DISC) بۆ باشترکردنی رێکخستن) کرد. هەندێک لە ئامادەبووان بەسیان لە ژیانی کارکردنی خۆیان کرد لە بەکارهێنانی ئەم جۆر ئامێرانە و گرنگیان لە کارکردن. لە کۆتاییدا بروانامەی رێز لێنان بەخشرا بە بەرێز (دکتۆر احمد حکمت شاکر) لەلایەن بەرێز سەرۆکی زانکۆ و هیوای سەرکەوتنی  بۆ خواست لە ژیانی ئەکادیمیدا.

 

 
















 

 

الايميل: ahmad.shaker@bnu.edu.iq