وۆرک شۆپێک بەناونیشانی \ " پاراستنی یاسايی بۆ قوربانیانی توندو تيژی سێکسی لە کاتی جەنگدا"

سەر
25
سەرماوەز 25, 10:30 ب.ن.
Where

زانکۆی بەیان – هۆڵی نەورۆز

بەشی کۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندیه‌کان ده‌وله‌تیه‌کان خۆشحاڵ دەبێت بە پێشکەشکردنی وۆرک شۆپیک دەربارەی  ( پاراستنی یاسايی بۆ قوربانیانی توندو تيژی سێکسی لە کاتی جەنگدا  )  

 

تاوانی توندو تیژی سێکسی لەکاتی جەنگدا تاوانێکی نێودەوڵەتییە وەیەکێکە لە تاوانەکانی جەنگ وە ئەم تاوانە بەپێی یاسایی نێودەوڵەتی وە ڕێکەوتنامە نێودەولەتییەکان یەکێکە لەو تاوانانەی کەکاریگەری گەورەی هەیە لە جیهاندا تاییبەت بە خەڵکی سیڤیل وەهەروەها ئافرەت و منداڵ کەئەو لایانانەن کە بەشداری نەکان لە پڕۆسەی جەنگدا بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێن بە ئامانج بەمەبەستی سەربازی وە ئەم تاوانە لە ناوچەکانی عێراقدا ئەنجامدرا کاتتێک کە ڕێکخراوە تیرۆستییەکان شارەکانی عێراقی داگیرکر وە لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە ئافرەتان ومنداڵان بوونە قوربانی وەهەروەها لەدەرئەنجامی ئەم تاوانە لە بەردۆخێکی دەروونی خراپدا ژیان بەڕێدەکەن وە چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی و دەروونی دروست بووە بۆیە چارەسەرکردنی ئەم کەیسانە بەپێێ میکانیزمەکانی ةێودەوڵەتی و یاساییەکان گرنگە بۆ گەڕاندنەوە متمانە لەلایەن ئەم قوربانیانەوە وەکو تاکێکی تەندروست مامەڵایان لەگەڵ بکرێت لە ناو کۆمەڵگادا. وەئەم بەرنامەیە ئەم تەوەرانەی لای خوارەوە باس دەکات

تەوەری یەکەم : چارەسەر کردنی یاسایی بۆ چارەنوسی ئافرەتان ومنداڵانی قوربانیانی دەستدرێژی سێکسی لە جەنگی داعشدا/

د.سولاف عبدللە رشید\  دکتورا لەیاسایی نێودەوڵەتی تاوانباری.

تەوەری دووەم: میکانیزمەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان -عێراق بۆچەسپاندن و پاراستنی قوربانیانی دەستدرێژی سێکسی/

مقدم سفین طاهر محمد امین\  بەڕێوەبەری دەزگای توندو تیژی خێزانی /هەولێر-شەقلاوە.

تەوەری سێیەم : نمایشی دادبینی للایەن قوتابیانی بەشی یاساوسەبارەت بەچەند کەیسێکی توندو تیژی بەرامبەر دادگای گریمانی لە بەشی یاسادا.

Where

زانکۆی بەیان – هۆڵی نەورۆز

د.سولاف عبدللە رشید\  دکتورا لەیاسایی نێودەوڵەتی تاوانباری.

مقدم سفین طاهر محمد امین\  بەڕێوەبەری دەزگای توندو تیژی خێزانی /هەولێر-شەقلاوە.

خۆشحاڵ دەبین بە ئامادەبونی بەڕێز سەرۆکی زانۆو گشت فەرمانبەرانی زانکۆمان.