وۆرکشۆپ لە ژێر ناونیشانی (گرنگی سەرکردایەتیکردن لە خوێندندا) ئەنجامدرا

رۆژی شەممە کە دەکاتە رێککەوتی ١/٢/٢٠٢٠ وۆرکشۆپێکk بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەرێز سەرۆکی زانکۆ (پ.ی.د. فوئاد مەولود شەریف)،بەرێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی(د. بەنگین مەسیح ئاودەل) و ژمارەیێکی زر لە مامۆستایان و سەرۆک بەشی زانکۆی بەیان ئەنجامدرا لە ژێر ناونیشانی (گرنگی سەرکردایەتیکردن لە خوێندندا) لە لایەن بەرێزان (کارێز ئیبراهیم کەریم) مامۆستا لە بەشی بەرێوەبەرایەتی بیزنێس و (هێرۆ خورشید حەسەن) مامۆستا لە بەشی ئینگلیزی. 
لە سەرەتای ۆوکشۆپ باس لە گرنگی ڕابەرایەتی کرا بە شێوەیێکی گشتی و  لە کەرتی فێرکردن بە تایبەتی. وۆرکشۆپە لە دوو بەش پيکهاتبوو، بەشی یەکەم تایبەت بو بە باسی ڕابەرایەتی بە شێوەیەکی گشتی کە لەلایەن مامۆستا (کارێز ئیبراهیم کەریم) پێشکەشکرا. بەرێزیان بە پوخت و درێژی جەختی کردە سەر گرنگی رابەرایەتی و ئەو پێوەرانەی کە تاک دەکات بە رابەر , ووشەی سەرکردە بە شێوەیێكی گشتی پێگەیێکی گرنگی هەیە لەسەر بنەمای ئەو کارە جیاوازانەی کە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت بە شێوەیێکی یەکسان دەیکەن، بە چاوتێبرین لەو رێکخراوانەی کە گەشەکردن بەخۆیانەوە دەبینن، قەبارەی ئەوان و گۆرانکاری لە پەیوەندیەکانی ناوخۆ و کاریگەری ئەوان لەسەر ژینگەی دەرەوە، لە کاریگەری سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، کە کاردەکەن بۆ بەردەوامی توێژێنەوە و پیشكەوتن و بەرەوپێشچوون، ئەم کارەش تەنها بە سەرکردەیێکی بە ئاگا و شیاو بۆ کارەکانی کارگێری ئەنجامدەدرێت. بیرورای زۆر دەورژێنرێت لەسەر پێناسەی بەرێوەبەر و بە شێوەیێکی ووردتر و بەشداربووان هەوڵدەدەن بۆ دیاریکردنی پێناسەیێکی دروست و تایبەت کە رێگایان پێبدات کار لە زانکۆکان بکەن تا لە زانکۆکان زیاتر کاریگەری ئەرێنی بکەنە سەر قوتابیان.

بەشی دووەم تایبەت بوو بە گرنگی ڕابەرایەتی لە کەرتی فێرکردن بە جەخت کردن لەسەر توانا و ڕۆڵی مامۆستا لە پێگەیاندنی خوێندکار کە لەلایەن مامۆستا (هێرۆ خورشید حەسەن) پێشکەشکرا، ئەو زیاتر جەختی کردە سەر چونیەتی کارکردن و گرنگیدان بە قوتابی لە پرۆسەی خوێندن، ئەو رێگایانە روونکرانەوە کە دەکرێت بەکاربهێنرێت لەلایەن مامۆستاکانەوە بۆ پاڵپشتی و بەرەوپێشبردنی ئاستی قوتابی لە پرۆسەی خوێندندا. سلایدەکانی وۆرکشۆپەکە بە شێوەیەکی گشتی پێکهاتبون لە پێناسەی ڕابەرایەتی لەگەڵ جۆروبیردۆز و شێوازەکانی،پێکهاتەکانی پرۆسەی ڕابەرایەتی، تایبەتمەندیەکانی ڕابەر، ڕابەرانی بواری فێرکردن و کاریگەریان لەسەر فێرخواز، تایبەتمەندیەکانی مامۆستایان وەکو ڕابەر وە جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕابەرایەتی لە وانەوتنەوە و پلانی تایبەتی مامۆستا. لە وۆرکشۆپەکەدا راپرسیێک کرا سەبارەت بە کاریگەری ڕابەرایەتی لە پرۆسەی فێرکردن و وە ڕەنگدانەوەی لەسەر خوێندکار و پاش ئەوەش پێدانی بڕوانامە بە پێشکەشکاران لە لایان س ەرۆکی زانکۆی بەیانەوە.
لە کۆتاییدا، برێز سەرۆکی زانکۆ بروانامەی بەخشیە هەریەک لە بەرێزان مامۆستا (کارێز ئیبراهیم کەریم) و مامۆستا (هێرۆ خۆرشید حەسەن) و دەستخۆشی لێکردن بۆ ئەنجامدانی ئەو وۆرکشۆپە.