قوتابی به‌ شی کۆلیژی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان سمیانرێکی پێشکەشکرد لە ژێر ناونیشانی (پێشەڵکردنی مافی مرۆڤ)

لە درێژەی کاروچالاکیەکانی کۆلیژی یاسا و پەیوەندیە نیودەوڵەتیەکانی

tyj

زانکۆی بەیان، رۆژی دووشەممە لە رێککەوتی ٢٥/٢/٢٠٢٠ بە بەشداری بەرێز سەرۆکی زانکۆ (پ.ی.د. فوئاد مەولود شەریف) و ژمارەیێکی زۆر لە مامۆستایانی بەشی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لە ناو هۆلی کتێبخانەی زانکۆی بەیان، قوتابی (فارس عبدلڵە) قوتابی قۆناغی یەکەم لە بەشی یاسا سمینارێکی پێشکەشکرد بە ناونیشانی ( پێشەڵکردنی مافی مرۆڤ) لە ژێر سەرپەرشتی مامۆستا (ئالا بەها عومەر)، قوتابی هەوڵید لە سمینارەکە تیشک بخاتە سەر سروشتی مافی مرۆڤ و ئازادیەکانی، هەروەها دیارترین پێشەڵکاریەکان کە لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی تیشکیان خراوەتە سەر. هەروەها قوتابی (فارس عبدالڵە) لە درێژەی سمیانارەکە باسی لە راگەیاندنەکانی سەبارەت بە پاراستی مافی مرۆڤ کرد. لە کۆتاییدا مامۆستای سەرپەرشتیار (ئالا بەها عومەر) سوپاسی قوتابیەکانی کرد بۆ پێشکەشکردنی ئەو سمینارە و گەیاندنی پەیامی ئاکادیمی کە لا ئێستادا گرنگی و تەیبەتی خۆی هەیە.