بەشی یاسا چوارەم وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی بە رێگای ئۆنڵاینەوە لە ژێر ناونیشانی (په تاى کۆرۆنا؛رولى ريكخراوه ناحكومييه كان وداواكارى گشتى له كاتى بلاوبوونه وه ى ئه م په تايه ) ئه نجامدا

bnu 


لە درێژەی چالاکیە ئەکادیمیەکانی زانکۆی بەیان، رۆژی دووشەممە رێککەوتی 29/6/2020 بەشی یاسا بەشێوەی ئۆنڵاین، چوارەم وۆرکشۆپی نيوده وله تى خۆی لەرێگەی بەرنامەی google hangouts meet ئەنجامدا لە ژێر ناونیشانی (په تاى کۆرۆنا؛رولى رێکخراوە ناحکومیەکان و داواكارى گشتی لە كاتى بڵاوبوونەوەی ئه م په تايه)، بە هەماهەنگی لەگەڵ تورى سویدی-عێراقی بۆ خويندن ،زانکۆی لوند.سويد( زانكوى لوند له سالى 1666 زايينى دامه زراوه ويه كه كه له باشترين  100 زانكو له جيهاندا)
وۆرکشۆپ لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە ى دووشه ممه 29/6/2029 دەستی پێکرد.
وۆرکشۆپ بە پێشکەشکردنی وتارێک لەلایەن بەرێز سەرۆکی زانکۆ (د. فوئاد مەولود شەریف) دەستیپێکرد کە بەخێرهاتنی هەموو ئامادەبووانی کرد، دواتر وۆرکشۆپ دەستیپێکرد لە ژێر سەرپەرشتی بەرێز (د. محمد ئەحمەد رەمەزان) له زانكوى به يان و بەرێز (د.نەبیل ئەل عوبەیدی) سەرۆکی کۆمیتەی دیموکراسی و مافی مرۆڤ له تورى ئاماژه پيكراوه. 
ئه م به ريزانه چوار تويژينه وه په شكه شيان كرد له وۆرکشۆپ بەم جۆرە:
١-بەرێز د. ئەحمەد میران(وانه بيژ لە بەشی یاسا لە زانکۆی بەیان)ناونیشانی توێژینەوە: رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەده نى وروليان لە برێگریکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان.

2- به ريز ساره حريش (توێژەری ئەکادیمی لە كوليژى یاسا و زانستە رامیاریەکان، زانکۆی سوسه،تونس )ناونیشانی توێژینەوە: رولى رێکخراوە ناحکومیەکان له رووبه رووبونه وه ى ڤایرۆسی کۆرۆنا.
3/ بەرێز د.ناسک تەها ئیسماعیل(دادوەری داواكارى گشتی لە سەرۆکایەتی داواكارى گشتی له هه ريمى كوردستان و وانەبێژ لە زانکۆی بەیان) ناونیشانی توێژینەوە: رۆڵی داواكارى گشتی لە رووبەرووبوونەوەى ده رئه نجامه كانى ڤایرۆسی کۆرۆنا.
٤/ بەرێز هه ناء یەعقوب(مامۆستا لە كوليژى یاسا و زانستەراميارييه كان، زانکۆی سوسه،تونس)ناونیشانی توێژینەوە :رۆڵی داواكارى گشتى لە رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس کۆرۆنا.

هەر لەو وۆرشكۆپەدا سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکوى بەیان بەرێز (د. عەبدولسەلام ئەلحەیالی) و جێگری سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی بەیان بەرێز ( حوسامەدین ئەلحەیالی) ئامادەبوون.
وۆرکشۆپ بەئامدابوونی زیاتر لە سەد کەسایەتی ئەکادیمی لە زانکۆکانی هەرێم و مافپه روه ران وپاريزه ران و بەرپرسانی رێکخراوە ناحکومیەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان و لە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی تری جیهان بە گشتی بەرێوەچوو. لە به رده وامى وۆركشۆپ، ئامادەبووان پرسیاریان لە تويژينه وه ره كان کرد و بە روونی وەڵامی پرسیارەکان درایەوە. برياره هەموو تويژينه وه ره كان وئاماده بووان بروانامەى ئۆنلاین وەربگرن لەسەر بەشداریکردنیان لەو وۆرکشۆپە. لە کۆتایيدا، بەرێز (د. محمد ئەحمەد رەمەزان) پوخته يه ك له را و ئه نجام وراسپارده كان خستە روو لەسەر بابەتەکانی وۆرکشۆپ. 
وۆرکشۆپ کۆتایی هات بە دوایی وتەکانی بەرێز سەرۆکی زانکۆی بەیان و سوپاسی هەموو ئامادەبووانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆیان خواست.

Below is the full video of the workshop
 

 

الحضور الكرام لاستلام شهادات الحضور الخاصة بكم الرجاء الضغط على الرابط 

 

 

bnubnubnubnubnubnu