لە ژێر چاودیری بەڕیز سەرۆکی زانکۆ(پ.ی.د فؤاد مولود شريف ) ،بەسەرپەرشتی بەڕیز راگری کۆلیژی یاسا وپەیوەندیەکان (د. سولاف عبدالله ) وەبەبۆنەی رۆژی چیهانی بەرەنگاربونەوەی توندۆتیژی دژ بە ئافرەتان راگرایەتی کۆلێژی یاسا وەپەیوەندیاکان بەردەوامە لە ئەنجامدانی چالاکیە زانستیەکان بەم بۆنەیەوە رۆژی دوو شەمە ڕێکەوتی
2- 12-2020 ، لە هۆڵی نەورۆز ورک شۆپیک ئەنچام درا بەناۆنیشانی (پاراستنی منداڵ لە توندۆتیژی) تێدا بەڕیز (د. احمد ميران) لیکۆلەری دادگای وەماموستا لە کۆلیژی یاسا بابەتی یەکەمی پێشکەش کرد بە ناۆ نیشان ( پاراستنی مندالان لە یاسای نشتمانی ونێودەوڵەتی) تیدا تیشکی خستە سەر رۆڵی ڕێکەوەتنامەکان وە یاسای نشتمانی لە پاراستنی مندالان لە کاتی ئاشتی وەچەنگدا ،وە ئەوتوندووتیژیەی وگرفتەکانی کە منداڵان روبەروی دەبیتەو لە خێزان وقۆتابخانە وکۆمەڵگادا، پاشان راوێژگاری یاسای بەڕێز (وليد خالد قاسم) بابەتی دووەمی پێشکەش کرد بە ناۆنێشان (چارەسەری یاسای بۆدیاردەی کەتن کە لە لایەن منداڵان ئەنچام دەدریت) تیدا تیشکی خستە سەر فاکتەرەکانی پالنەر بۆ ئەنچام دانی کەتن لە لایەن منداڵ ، وەرۆڵی رێکخراوەکان لە دارشتنی ستراتیچیەتی هاۆبەش لە گەل لایەنی پەیوەندیدار ،وەهەر وەها باسی لە پروژەی هاۆبەش کرد لە نێوان یونیسیف وەوەزارەتی کارووباری کومەڵایەتی حكۆمەتی هەریمی کوردستانی کرد بۆ دوزینەوەوی میکانیزمی گونچاو بو نەهیشتنی توندوتیژی. پاشان گفتوگۆ کرا لە لایەن ئامادەبوان وە لە کۆتایدا لە لایەن بەڕیز سەرۆکی زانکو بەروانامە پێشکەش بە توێژەر وئامادەبوان کرا.