زانکۆی بەیان کۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەش پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دبلۆماسی گەشتێکی زانستی ئەنجام دا بۆ کەناڵی کوردستان24.

لە بەرواری 22/02/2021 رۆژی دووشەممە زانکۆی بەیان کۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دبلۆماسی بەشداری کرد لە گەشتێکی زانستی بۆ کەناڵی24 کوردستان بۆ زیاتر ئاشنا بوون لە کارو بار و میکانیزمی رۆژانە و پیلان و بەرنامەی کەناڵی میدیایی کوردستان 24 و بەشەکانی میدیای بینراو و بیسراو. بەسەرپەرشتی هەریەک لە مامۆستایانی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دبلۆماسی لە زانکۆی بەیان بەڕێز مامۆستا محمد رزگار گەنجۆ و بەرێز مامۆستا نزیر عمر. لە سەرەتای گەشتەکە پێشوازی لە مامۆستایان و قوتابیان کرا لە لایەن ستافی کەناڵی کوردستان 24. کە تیایدا روونکردنەوە کرا دەربارەی کارو باری رۆژانەی کەناڵەکە و پیلان و ستراتیژی بۆ روماڵکردنی هەواڵەکان لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی. لە درێژەی گەشتە زانستیەکە سیمنارێک لە لایەن ( بةريز د.عەمار بەرپرسی پەیوەندییەکانی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان 24.)  کە تیایدا باسی رۆڵی  کەناڵی کوردستان 24 کرد لە روومال کردنی پێشهاتە سیاسی و ئابووریەکان و وە هەروەها کەناڵی کوردستان 24 یەکێک بۆ لە کەناڵە کوردیەکان کە راستەخۆ رومال شەری داعشی دەکردو و کەنالە جیهانییەکان پشت بەست دەبوون لەسەر ئەو هەواڵانەی کە کوردستان 24 روومالی دەکرد.
شایەنی باسە قوتابیان بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دبلۆماسی لە زانکۆی بەیان بەشداریان کرد بە سەرنج و کۆمێنت و پرسیار بۆ زیاتر ئاشنابوون و فراوان کردنی مەودای گفتۆگۆکان