( ده سته ى ئه ميندارانى زانكۆمان كوبوونه وه ى خوى ژماره (١) بو ساڵى خوێندنى ٢٠٢٠/٢٠٢١ ئه نجامده دات ئه مڕۆ سێ شه ممه ١٦/١١/٢٠٢١)

bayan university ئه مڕۆ سێ شه ممه (١٦/١١/٢٠٢١)  كاتژمێر (١١) پێش نيوەڕۆ، ده سته ى ئه مينداران، كه به پێئ مادده ى يازده م /يه كه م له ياساى زانكۆ تايبه ته كان له هه رێمى كوردستان- عێراق ژماره (٢) بو ساڵى ٢٠١٣ ( به رزترين دەسهەڵاتی به رپرسه له دانانى سياسه تى گشتى بو زانكۆ) له زانكۆمان كوبوونه وه ى خوى ژماره (١)بو ساڵی خوێندنى ٢٠٢١/٢٠٢٢ ئه نجامداوه له نووسينگه ى ده سته ى ئه مينداران له باله خانه ى زانكۆمان به سه روكايه تى به رێز دكتور عبدالسلام محمد سعيد الحيالى سه روكى ده سته ى ئه مينداران وبه ئاماده بوونى به رێزان جێگرى سه روكى ده سته ى ئه مينداران وئه ندامانى ده سته. 
له سه ره تاى كوبوونه وه كه دا به رێز سه روكى ده سته ى ئه ميندارانى زانكومان به خێرهاتنى ئاماده بووانى كرد ، وبه خيرهاتنێكى تايبه تى كردلە به رێز سه روكى زانكۆى به يان پروفيسوڕ دكتور احمد انور دزه يى كه ئه مه يه كه مين كوبوونه وه ى فه رمى ده سته ى ئه ميندارانه  به رێز سه روكى زانكۆ به ژدار ده بێت تيايدا ، وسوپاسى به رێزى كرد بو ئه و راويژكاريانه كه به رێزى  به به رده وامى پێشكه شيكردووه بو زانكومان هه ر له سه ره تاى دامه زراندنى زانكۆ.دواتر به رێز سه روكى زانكۆ سوپاسى به رێز دكتور حسام الدين محمد سعيد الحيالي جێگرى سه روكى ده سته ى ئه ميندارانى زانكومان كرد بو دوابه دواچونى هه ميشه يى وته واوى به رێزى بو زانكۆ  وئاماده كردنى بو سيسته مه كى گشتى ورێك وپێك بو سه رجه م بواره كانى زانكۆمان  وه كو: سيسته مه  كانى  دارايى وژمێريارى ودامه زراندن وچاودێرى ناوخۆيى وتوێژينه وه كان  ودڵنيايى جورى وتاقيكردنه وه كان وكرينى پێداويستيه كانى زانكۆ وپلانى خوێندن وئه لكترونيكردنى سيسته مى كار له  به شه ئه كاديمى ويه كه كارگێريه كانى زانكۆمان  وئه مه واى كردووه كه سيسته مى زانكۆمان ببێته سيسته مه كى داموو ده زگايى نه ك تاكى  به شێوازه ك ده بێته جێگاى شانازيەوه.
وهه روه ها به رێز سه روكى ده سته ى ئه ميندارانى زانكۆمان سوپاسى به رێزان ئه ندامانى ده سته ى ئه مينداران: دكتور غازي دزه يى ود.كاميران مفتي ودادوه ر عبدالرحمن سويلى كرد بو دوابه داچوونى به ردەواميان بو كاروبارى زانكۆمان وئاماده بوونيان له كوبوونەوە كانى ده سته  وپێشكه شكردنى راوبوچون وپێشينياره كانيان بو پێشخستنى زانكۆمان، وبه رێزى سوپاسى به رێز دكتور أسامة محمد سعيد الحيالي كرد كه ئاماده بو له م كوبوونه وه له جياتى به رێز دكتور فائق محمد سعيد الحيالي ئه ندامى ده سته ى ئه ميندارانى زانكۆمان. 
وبه رێز سه روكى ده سته ى ئه مينداران سوپاسى به رێز قتيبة طارق محمد سعيد الحيالي  نوێنه رى ده سته ى ئه ميندارانی کرد كه توانيوە سه رجه م ڕێنماييه كانى وه زاره ت وزانكۆ جێبه جێبكات به ووردى ورێك وپێكى. 
وهه روه ها به رێز سه روكى ده سته ى ئه ميندارانى زانكۆمان سوپاسى به رێز د.محمد أحمد رمضان ياريدهده رى سه روكى زانكۆ بو كارگێرى وكاروبارى قوتابيان/ خوێندكاران به وه كاله ت كرد بو ئه و مانديبوونه وه ى وبه تايبه تى له رێكخستنى ۆوركشوپه كى ئونلاين له گه ل به رێز دكتورة سناء له زانكۆى سه لاحه ددين سه باره ت به ده رئه نجامه ده روونيه كانى په تاى كورونا  له ٨/٨/٢٠٢١ كه ده نگدانه وه يه كى گه ورەی هه بو  له سه ر ئاستى هه رێمى كوردستان وعيراق  ووزاره تى خوێندنى باڵا وتوێژينه وه ى زانستى له  هه رێمى كوردستان وزور زانكۆ وده زگاكانى تر نامه ى رێز وسوپاسىیان نارد بو زانكۆمان  وبه رێزى داواى لى كرد به رده وام بن له رێكخستنى ۆوركشوپه كان كه كومه ڵگه وهاولاتيان سوودى لى وه ربگرن. 

ودواتر به رێز سه روكى ده سته ى ئه مينداران راسپەرده ئه كاديمى وكارگێریيه كانی بو ساڵى خوێندنى ٢٠٢١/٢٠٢٢ كه ئاماژه پێكراون له نوسراوى ده سته ى ئه ميندارانى زانكۆمان ژماره BT-1246 له ٥/١٠/٢٠٢١ خسته روو. وله م بواره دا به رێز سه روكى ده سته ى ئه مينداران جه ختيكردووه له سه ر : پابه ندبوون به ياسا ورێنماييه كانى حكومه تى هه رێمى كوردستان ، وجێبه جێكردنى سه رجه م رێنمايی وبريارە كانى وه زاره تى خوێندنى باڵا وتوێژينه وه ى زانستى سه باره ت به خوێندن وتوێژينه وه ورێنمايى وه زاره تى ته ندروستى له هه رێمى كوردستان  سه باره ت به ته ندروستى وسەلامه تى، وبه رده وامبوون له پێدانى  پرايورتى ( ئه ولەويات) بو خه لكى هه رێمى كوردستان له دامه زراندن له سه ر ميلاكى زانكۆمان، وكاركردن وه كو يه ك تيم له زانكۆ، وجێبه جێكردنى دڵنيايى جورى له زانكۆمان وده ستنيشانكردن ودامه زراندنى شاره زايه كان له م بواره دا، وئه نجامدانى توێژينه وه زانستيه كانى سوود به خش بو كومه ڵگاى شارستانى، وبه هێزكردنى په يوه نديكردنى ئه كاديمى وكومه ڵايه تى له گه ل قوتابيان/ خوێندكاران وله م بواره دا به رێز سه روكى ده سته ى ئه مينداران سوپاسى به رێز سه روكى زانكۆى كرد بو سه ردانى به رێزى بو هوڵه كانى خوێندن كه كاريگه رييه كى ده روونى باش هه بو له سه ر قوتابيان،وپێشخستنى پروگرامه كانى خوێندن له زانكۆمان تا بگاته ئاستى جيهانى، وئه نجامدانى خوله كانى  راهينان به قوتابيان تابتوانن كاره گونجاوه كان له بازارى كار به ده ستبێنن، وهاوكاريكردن له گه ل زانكۆ حكومى وتايبه ته كانى هه رێمى كوردستان وعێراق وجيهان وله م بواره دا به رێز سه روكى ده سته ى ئه مينداران سوپاسى به رێز سه روكى زانكۆمان كرد بو ده ستپێكردن به هاوكاريكردن له گه ل زانكۆى سه لاحه ددين به هيواى هاوكاريكردن له گه ل زانكوكانى تر له دهوك وسليمانى وشاره كانى تر له هه رێمى كوردستان وله ده ره وه ى هه رێميش، وهاندانى قوتابيان له به رده وامبوونيان له ده وامكردن.
له لا يه كى تره وه له م كوبوونه وه ، به رێز سه روكى زانكۆ سوپاسى ده سته ى ئه ميندارانى كرد بو كانديدكردني به رێزى بو پوستى سه روكى زانكۆى به يان به هيواى له و ئاستى باوه ريه بێت وبه رێزى ئاماژه دا كه هه ميشه نيزيكى ئه م زانكوه بو وئێستاش به خته وه ره  كه له م زانكوه و له گه ل ئه و به رێزانه ده سته ى ئه ميندارانه كه ميژوويه كى درێژى له گه ل به رێزيان هه يه وئه مه  وا ده كات كه زيادتر خزمه تى ئه م زانكوه بكات بويه هه ر له سه ره تايى ده ستبه كاربوونى به كاره كانى له زانكۆ ئاماژه دا به وه دا كه له گه ل بوونى ستافێكى ئه كاديمى خاوه ن شيان وشارەزايى له زانكۆ له ئێستادا پێويسته شانازى بكه ين كه زانكوه ك له هه ولێر هه يه به ناوى زانكۆى ( به يان)وقوتابيان شانازى به و زانكوه بكه ن.  

ودواتر به رێز سه روكى زانكۆ ئه نجامى كاره كانى له (٤٦) روژ له ده ستبه كاربوونى له ٢/١٠/٢٠٢١ خسته روو له گشت بواره كانى ئه كاديمى وكارگيرى له زانكو ، وله م چوارچێوه دا به رێزى ئاماژه دا به : رێكخستنى بابه ته كانى دڵنيايى جورى وكاريگه رييه كه ى له سه ر رانكى زانكو وتاقيكردنه وه كان وگه شته زانستيه كانى قوتابيان و ۆوركشوپ وتوێژينه وه كانى ماموستايان وهاندانى پێويست بو ئه نجامدانيان وپێکهێنانى ليژنەی پسپور وئه نجامدانى كوبوونه وه كان وئاماده كردنى كونووسى كوبوونه وه كان وچاوپێكه وتن له گه ل ماموستايان وقوتابيان وهاندانى قوتابيان بو  دانى قسته كانى خوێندنيان له واده كانيان وئه نجامدانى ئاماده كاريه كانى ئاهه نگى ده رچوونى قوتابيان به م زووانه( وبه رێزى بانگهێشتى ده سته ى ئه ميندارانى كرد بو ئه م ئاهه نگه) وپێشوازكردنى كونسولە گشتيه كانى ده وله ته كان له هه ولێر ( وه كو كونسولى گشتى كوماری پولونيا) ورێکخستنى كارى كارگيرى  وموله ته كانى ماموستا وفه رمانبه ران وهه ماهه نگيکردن له گه ل زانكوى سه لاحه ددين ويه كێتى نيوده وله تى ميژووناسان بو رێكخستنى كونفرانسه كى نيوده وله تى له به هارى ٢٠٢٢ له هه ولێر كه زور ماموستا وپسپور له جيهان به شدار ده بن له و كونفرانسه وكاركردن بو به هيزكردنى په يوه ندييه كانى زانكومان له گه ل زانكو جيهانيه كان.

وبه رێز دكتور غازي صابر دزه يى ئه ندامى ده سته ى ئه مينداران هەندێك پێشنياری گرنگی پێشكه شکرد سه باره ت به راگه ياندنى زانكو وئاهه نگى ده رچوونى قوتابیان ، وهه ر وه ها دادوه ر به رێز عبدالرحمن حەمە کەریم سیوەیلی هەندێك پێشينياری وردی پێشكه شكرد سه باره ت به گه شته زانستيه كانى قوتابيان وئه نجامدانى ۆوركشوپه كان له زانكومان ، وبه رێزى هەندێك کتێبی وه زاره تى داد له هه رێمى كوردستان  وەک دیاری پێشكه شی كتيبخانه ى زانكومانی کرد ، وهه ر وه ها به رێز دكتور كاميران رقیب المفتی هەندێك تێبينی پێشكه شکرد سه باره ت به گه شته زانستييه كانى قوتابيان. 
كوبوونه وه كه (٢) كاتژمێر خاياند.

 

bayan universitybayan universitybayan universitybayan university