پرۆفیسۆر دکتۆر أحمد دزەیی سەرۆکی زانکۆی بەیان بە شداری دەکات لە ئاهەنگی دەرچونی ٩٨ قوتابی کە لەسەر بەرنامەی رێکخراوی سپارک هۆلەندی پشتگیری دارایی دەکردن ، بە ئامادەبوونی نوینەری جەنابی وەزیری خویندنی بالا بەرێز دکتۆر محمد حسین کەلاری سەرۆکی دەزگای دلنیایی جۆری و متمانەبە خشین و هەردوو سەرۆکی زانکۆی زانکۆی بەیان و زانکۆی سەلاحەدین و نوینەرانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و پەیمانگای نۆبل کە قوتابیەکان لەو زانکۆیانە دەرچوون - سەرەتا بەرێز رهیل عزیز بەرێوەبەری ئۆفیسی سپارکی هۆلەندی لە هەرێمی کوردستانی عیراق ووتاریکی پێشکەش کرد کە سوپاسی وەزارەتی خوێندنی بالاو زانکۆی بەیان و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و پەیمانگای نۆبلی کرد کە توانیان ئەو ٩٨ قوتابيه بە باشتری شێوە پەروەردە بکەن و روو لە خزمەتکردنی کۆمە لگا بکەن بە باشترین شێوە. دواتر نوێنەری جەنابی وەزیری خوێندنی بالا بەرێر دکتۆر محمد کەلاری بە هە مان شێوە سوپاسى زانکۆکانی کردو پیرۆزبایی جەنابی وەزیر و وەزارەت و زانکۆکانی ئاراستەی خانەوادەی قوتابیان و قوتابیان کرد و هەروەها سوپاسی رێکخراوی سپارکی هۆلەندی کرد بۆ پشتگیری قوتابیانی رۆژئاوا کە بەرنامەکە لە سالی ٢٠١٥ تاوەکو ئیستا بەردەوامەو زیاتر لە ٤٠٠ قوتابی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بروانامەی زانکۆییان بەدەست خستووە-وە هیوای خواست کە رێکخراوی سپارکی هۆلەندی بەردەوام بیت لە پشتگیری قوتابیانی رۆژئاوا کە پێویستیەکی زۆریان هەیە کادری بە توانایان هەبیت بۆ بەرێوەبردنی کۆمەلگای کوردی لە کوردستانی رۆژئاوا. دواتر چەند قوتابیەکی سەرکەووتوو ئەزموونی خۆیان خستە روو کە سوودی هە بیت بۆ سەرجەم قوتابیانی تر - لە کۆتایی ئاهەنگەگە بروانامەی دەرچوون و رێزلێنان بەسەر دەرچووان دابەش کرا.