یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەردانی زانکۆی بەیان دەکەن

bnuبە مەبەستی پیرۆزبایی کردن لە پرۆفیسۆر دکتۆر احمد انور دزەیی سەرۆکی زانکۆی بەیان بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکی زانکۆ شاندێکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان مامۆستا احمد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان وە بەڕێز دکتۆر مهدی و مامۆستا حەسیبە ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان  وە هیوایان خواست کە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سەرکەوتوو بێت لە کارەکان هەروەکو سەرکەوتنی لە بەڕێوەبردنی زانکۆکانی تر وەکو سەلاحەدین و ئەربیلی نێودەوڵەتی.  
هیوایان خواست کە بەردەوامی هەماهەنگ هەبێت لە نێوان زانکۆی بەیان و یەکێتی مامۆستایان لە ئەنجام دانی چەند چالاکیەکی هاوبەش. لەلایەن خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی بەیان ئامادەیی نیشاندا کە هەروەکو پێشتریش زانکۆی بەیان پاڵپشتی پڕۆسە  زانستیەکانی یەکێتی مامۆستایان دەبێت بۆ خزمەتکردنی زانست و پڕۆسەی زانستی لە بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا.

bnu