لەبەر ڕۆڵی گرنگی سەرۆکی پێشووی زانکۆی سەلاحەدین لە دامەزراندنی
بەشی چینی، ئەمڕۆ دوو شەممە ڕێکەوتی ١٤/٢/ ٢٠٢٢ بە بۆنەی ساڵانەی دامەزراندنی ئەو بەشە ئاهەنگێک لە سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین ئەنجام درا بە ئامادەبوونی بەڕێز د.هێمن هەورامی جێگری سەرۆک پەرلەمانی کوردستان و د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و کاک ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و کونسوڵی گشتی وڵاتی چین و کاک احمد کانی بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێز د. كامران يونس حمدامین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و ئەنجوومەنی زانکۆ و مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆ. چەندین ووتار خوێندرایەوە و ئاماژە بە ڕۆڵی دکتۆر احمد دزەیی ( سەرۆکی ئێستای زانکۆی بەیان ) درا لە کردنەوەی ئەو بەشە سێ ساڵ پێشی ئێستا.
دواتر خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە بەڕێزیان کرا.