(ياريدەدەریى سەرۆكى زانكۆ بوو كارۆبارى زانستى به شدار بوو له وۆركشوپێك سه بارەت به هەلسەنگاندنى گه ندەڵی لە بواری توێیژينەوەی زانستی)

bnuوەک نوێنەری زانکۆ، به ريز پ.ى. د. عبدالقادر عبدالله اسماعيل یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی بەشداری کرد لە وورکشۆپی (هەلسەنگاندنی گەندەڵی لە بواری توێژینەوەی زانستی) کە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو(١٦ - ١٧ / ١١ /٢٠٢٢ ).

ئەم وورکشۆپە رێکخرابوو بە هەماهەنگی رێکخراوی UNDP و دەستەی دەستپاکی و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی. لەم وورکشۆپەدا زۆر بە ووردی باسی گشت هۆکارەکان و فاکتەرەکانی ڕودانی گەندەلی بە هەموو شێوازێک لە بواری توێژینەوەی زانستی لە خوێندنی باڵا. لە کۆتایی دوو ڕۆژەکە کۆمەلێک ڕێگاچارە کرانە پێشنیار بۆ کەم کردنەوی گەندەلی لە بواری توێژینەوەی زانستی.