هەلی کار بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی ميلاك لە زانکۆی بەیان-هەولێر

هەلی کار بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی ميلاك لە زانکۆی بەیان-هەولێر

به بەردەوامبوون لەسەر ڕێچکەی خزمەتكردنى زانست و گەشەپێدان له هەرێمى كوردستان لەسەر دەستى ئەكاديميستی خاوەن توانا و شارەزا، زانكۆى بەيان له هەولێر ڕادەگەيێنێت كه پێويستى به ماموستایانى هەڵگرى بڕوانامەی دكتورا يان ماستەرە، له پسپوراتیەكانى له خوارەوه ئاماژەپێکراوە بۆ دامەزراندنيان لەسەر ميلاكى ماموستايان له بەشه ئەكاديميەكانى زانكۆ بۆ ساڵى خوێندنى داهاتوو 2024-2025، بۆ ئەو بەڕێزانەی ئارەزوومەندن پێويسته سەرەدانى بەڕێوەبەرايەتى كارگێرى له زانكۆ بكەن لە بەرواری ( ٢٦/٦/٢٠٢٤ تا ٦/٧/٢٠٢٤ ) بۆ وەرگرتنى فۆرمى دامەزراندنى ماموستايان و دوكیومێنته پێويستیەکان ڕادەستى بەڕێوەبەرایەتى كارگێرى بكەن یاخود ئەتوانن داواكارييەك پێشكەش بكەن بە ڕێگای ئیمێڵی زانکۆ

‏( jobs@bnu.edu.iq ) و دوكيومێنته پێويستەكان لە گەڵدابێت.

دامەزراندن به پێى ڕێنمايى و مەرجەكانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى له هەرێمى كوردستان و بەرێگاى ليژنەيەك له پسپۆرانی زانكۆ دەبێت.

بەڕایی ( ئەولەوييەت ) له دامەزراندن بۆ خەڵكى هەرێمى كوردستانه.

پسپۆریە داواكراوەكان:

1-ياسا( گشتى و تايبەت)

2- ئينگليزى ( زمان و ئەدەب)

3-كارگێڕى كار

4-زانستى كومپيوتەر

5-ژمێريارى

6-ئەندازيارى ته لارسازى

7-ئەندازيارى شارستانى

8-پەيوەندييه نێودەوڵەتى و دبلوماسييەكان

9-زانسته دارايى و بانكيەكان

دوكيومێنته پێويستەكان:

1- بروانامەكان( بڕیارى يەكسانكردنيان ئەگەر بروانامەكه له زانكۆيەكى بيانى بێت).

2-بريارى پێدانى نازناوى زانستى.

3-كارتى نيشتيمانى.

4- كارتى زانيارى.

5- بەڵێننامه له فەرمانگەى دادنووس كه ماموستا يان فەرمانبەر نيه له هيچ زانكۆ و فەرمانگەيەكى حكومى.

6- دوو وێنەى كەسى.

ناونيشانى زانكۆ: هەولێر-شه قامى 40 مەترى- له كۆتايى شەقامى بەحركەى كۆن.

بۆ هەر پرسيارەك تكايه پەيوەندى بکەن بەم ژمارەیە:

009647508014012 واتساپ