ئه مڕۆ سێ شەممه ٢/١١/٢٠٢١ (کاتژمێر ٨ ی ئێوارە)، به رێز د.محمد احمد رمضان ياريده ده رى سه روكى زانكۆمان بو كارگێرى وكاروبارى قوتابيان/ خوێندكاران به شدار بو له ديدارێكى زانستى سه باره ت به ده ستنيشانكردنى پێگه ى گه وره ترين كوتله بو پێكهێنانى حكومه ت له عيراق كه ئه نجامدراوه به رێگاى ئونلاين بە به رنامەى zoom له لايیەن پەيمانگاى( العلمين) بو خوێندنى باڵا.
له م ديداره دا چه ندين وانه پێشكه شكراوه له لايه ن ماموستايانى پسپور له ياسا سه باره ت به بوونى بوچوونى جوراوجور ده ربارەى ده ستنيشان وپێناسه كردنی پێگه ى گه وره ترين كوتله بو پێكهێنانى حكومه ت له عيراق ئه و پێگه يه كه زور تاوتوێدەكرێت دواى ئه نجامدانى هه ر هه ڵبژاردنەكى پەرلەمانى له عيراق وه كو دواييترين هەڵبژاردنى په رلەمانی كه ئه نجامدراوە لە عيراق له ١٠/١٠/٢٠٢١. ولەم ديدارەدا به رێز ياريدەدەرى سه روكى زانكۆ به شداربوو به نامەيەكى نووسراو تيايدا هاتووه( هه تا ئه گه ر ده قى ياسايى هه بێ يان دادگاى باڵا بريارى دا كه گەوره ترين كوتله ئه وه يه کە زورترين كورسى به ده ستهێناوه له هه ڵبژاردنه كان ، له رووى پراكتيكييەوه ئەگەر ئه م كوتله زورينه ى ده نگه كانى نوێنەران( واته گه وره ترين كوتله له ناو په رله مان) به ده ست نه هێناوه له كاتى ئه نجامدانى دانیشتنى په رله مان بو پێدانى باوەرى به حكومه ت ئەو كوتله ناتوانى حكومه ت پێكبێنى ، بويه چاره نيه ته نها به پەسه نكردنى كه گه وره ترين كوتله ئه وه يه كه گه وره تره له ناوەوه ى به رله مان) واتا نه ك ئه وه ى زورترين كورسى به ده ستهێناوه له هه ڵبژاردنه كان.