ئه مڕۆ سێ شه ممه ٢/١١/٢٠٢١ به رێز پروفيسور دكتور أحمد أنور دزەيى سه روكى زانكۆمان به شدار بو له ديدارى ده سپاكى توێژينەوه ى ئه كاديمى كه ئه نجامدراوه به هاوبەشى له نێوان وه زاره تى خوێندنى باڵا وتوێژينه وه ى زانستى له هه رێمى كوردستان وده سته ى دەسپاكى هه رێمى كوردستان وبه رنامه ى گه شه پێدانى نه ته وه يەكگرتوەكان (UNDP) له سه نته رى رۆشنبيرى وكۆمەڵایەتى زانكۆى سه لاحەددين.
له م ديداره دا وتاره كانى به رێز د.ئارام محمد قادر وه زيری خوێندنى باڵا وتوێژينەوه ى زانستى له هه رێمى كوردستان وبه رێز د.أحمد أنور سه روكى ده سته ى ده ستپاكى هه رێمى كوردستان وبه رێز نوێنه رى(UNDP) له عيراق هاتوونەتەوە خوێندن. دواتر ئه م ديداره دابەشكراوه بو سێ دانيشتن؛ دانيشتنى يه كه م تەرخانكرا بو گرفت وئاڵنگاريى به رده م ده ستپاكى توێژينه وه ى ئه كاديمى كه چه ندين توێژينه وه پێشكه شكراوه له لايه ن ماموستايانى پسپور سه باره ت به گرفت وئاڵنگارييه كانى به رده م ده ستپاكى توێژينه وه ى ئه كاديمى له سه ر ئاستى ناوخويى ونێوده وڵەتى وجور وشێوازه كانى لادان له ده ستپاكى توێژينه وه ى ئه كاديمى وكاريگه رى ده ستپاكى ئه كاديمى له سه ر پێشكه شكردنى خزمه تگوزارييه كان له دەزگا ئه كاديمييه كان.
له دانيشتنى دووه م كه ته رخانكرابو لو ده رفه ت وچاره سه ره كييه كان بو روو به رووبونه وه ى لادان له ده سپاكى توێژينه وه ى ئه كاديمى چه ندين توێژينه وه پێشكه شكراوه له لايه ن ماموستايانى پسپور سه باره ت به ئه زموونى زانكۆكانى پێشكه وتوون كانى جيهان وهه نگاوه ئه كاديمييه كان وبه لگه نامه وپێشينيازه ياساييه كان بو رووبه رونه وه ى پێشيلكارييه كانى ده سپاكى توێژينه وه ى ئه كاديمى. وگفتوگويه كى وورد وفراوانه ئه نجامدراوه له نيوان ئاماده بووان ووانه بێژان سه باره ت به بابه ته كانى توێژينه وه وته وه ره كانى هه ردوو دانيشته كان.
وله دانيشتنى سييه م راسپارده كانى ديدا ره كه هاتوونه چه سپاندن.